فەیسبوک 30 هەزار هەژماری له‌ فەرەنسا داخست


وێستگه‌ نیوزـ

لە فەرەنسا فەیسووک زیاتر لە 30 هەزار هەژماری ساختەی بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵی هەڵە و دوور لەراستییەوە، داخست. 

شەبنەم شایک، بەرپرسی تیمی ئاسایشی فەیسبووک، لەلێدوانێکدا کە لە بلۆگی فەرمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوەکرد بەهۆی ئەوەی زانیاریی فریودەر و هەواڵی ناڕاستیان بڵاوکردووەتەوە، ئەو هەژمارانە داخراون.

شەبنەم شایک رایگەیاندووە ''لەچوارچێوەی ئەو پاکسازییەی لە فەڕەنسا دەستمان پێکردووە، زیاتر لە 30 هەزار هەژمارمان داخستوووە''.

شایک باسی لەوەشکرد ئەو رێوشوێنانەی گرتوویانەتە بەر بەو مانایە نایەت کە هەر هەژمارێکی ساختە هەبێت داخرابێتن، بەڵام ئەوان ئامانجیان ئەوەیە چالاکییەکانیان بۆ داخستنی ئەو جۆرە هەژمارانە زیاد بکەن.

تیشكی خستە سەر ئەوەش کە ئەو هەژمارانەی کە زانیاری هەڵە بڵاودەکەنەوە، زیاتر دەبنە هۆی گەیاندنی زیان بە هاووڵاتییان لەرووی ماددییەوە و بە ئاراستەیەکی هەڵەیاندا دەبەن.


PM:11:13:15/04/2017


ئه‌م بابه‌ته 6685 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو