فه‌یسبووك زیاتر له 30 هه‌زار هه‌ژماری داخست
وێستگه نیوز – به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی هه‌ڵه و دوور له‌راستییه‌وه، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له فه‌ره‌نسا زیاتر له 30 هه‌زار هه‌ژماری ساخته‌ی داخست.
شه‌بنه‌م شایك به‌رپرسی تیمی ئاسایشی فه‌یسبووك، له‌لێدوانێكدا كه له بلۆگی فه‌رمی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، رایگه‌یاند كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی زانیاریی فریوده‌ر و هه‌واڵی ناڕاستیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئه‌و هه‌ژمارانه داخراون.
شه‌بنه‌م وتی: ''له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و پاكسازییهی له فه‌ڕه‌نسا ده‌ستمان پێكردووه، زیاتر له 30 هه‌زار هه‌ژمارمان داخستووه''.
به‌رپرسی تیمی ئاسایشی فه‌یسبووك باسی له‌وه‌شكرد ئه‌و رێوشوێنانه‌ی گرتوویانه‌ته به‌ر به‌و مانایه نایه‌ت كه هه‌ر هه‌ژمارێكی ساخته هه‌بێت داخرابێتن، به‌ڵام ئه‌وان ئامانجیان ئه‌وه‌یه چالاكییه‌كانیان بۆ داخستنی ئه‌و جۆره هه‌ژمارانه زیاد بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌و هه‌ژمارانه‌ی زانیاری هه‌ڵه بڵاوده‌كه‌نه‌وه، زیاتر ده‌بنه هۆی گه‌یاندنی زیان به هاووڵاتییان له‌رووی ماددییه‌وه و به ئاراسته‌یه‌كی هه‌ڵه‌یاندا ده‌به‌ن.
PM:02:27:15/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 5637
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت