وێستگه نیوز- پزیشكانی بێ سنور
عێڕاق: "به درێژایی شه‌و به پێ ڕۆیشتین و خۆمان له ڕێگاكان به دوور ده‌گرت له ترسی ئه‌وه‌ی كه ده‌ستگیر نه‌كرێین”
كامپی ئه‌لعه‌له‌م، نزیك تكریت، ماڵی 8000 ئافره‌ت و منداڵ و پیاوه كه ئاواره بوونه له ماڵه‌كانیان له باكوور به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌ڕ. خێزانه‌كان له‌و شار و گوندانه‌وه هاتوون كه شه‌ڕ وێرانی كردوون و خواردن و سوته‌مه‌نی و ده‌رمان ده‌گمه‌نه، وه هاتوونه‌ته ئه‌م شوێنه بۆ گه‌ڕان به دوای ئاسایش و پاڵپشتی.
كامپه‌كه له دوو به‌ش پێك هاتووه كه چوارده‌وریان به تێل په‌رژین كراوه. له كاتی بوونی بای به‌هێز وا ده‌رده‌كه‌وێت كه خێمه‌كان له ژێر ئاسمانێكی خۆڵه‌مێشی پۆڵایین هه‌ڵكووڕیون. منداڵه‌كان كه نه‌عل و جلی ته‌نكیان له‌به‌ره له نێوان خێمه‌كان یاری ده‌كه‌ن. خێزانێك كه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌روازاكه ڕاوه‌ستاوه و هه‌ندێك له شتوومه‌كه‌كانیان له ده‌ستدایه، ئه‌وان تازه گه‌یشتوون و چاوه‌رێ ده‌كه‌ن تۆماربكرێن و خێمه‌یه‌كیان پێ بدرێت.
"خه‌ڵك ته‌نها ئه‌و شتومه‌كانه له‌گه‌ڵ خۆیان دێنن كه ده‌توانن هه‌ڵیان بگرن”
له نۆڕینگه‌ی كامپه‌كه، كه له‌لایه‌ن پزیشكانی بێ سنووره‌وه به‌ڕێوه ده‌بردرێت، له به‌یانی زوه‌وه ڕیز دوورست ده‌بێت و ڕیزه‌كه پڕده‌بێت له منداڵ و دایكه‌كانیان.
جاڕیلدن دووك، ڕێكخه‌ری پزیشكی له پزیشكانی بێ سنوور ده‌ڵێت "خه‌ڵكه‌كه زۆر بێ هێزن و پشت به یارمه‌تی مرۆیی ده‌به‌ستن. ئه‌وان له شه‌ڕ هه‌ڵهاتوون و هاتوونه‌ته ئه‌م شوێنه و ته‌نها ئه‌وه‌ی توانیویانه هه‌ڵی گرن ڵه‌گه‌ڵ خۆیان هێناوه. كه‌ش و هه‌واش لێره زۆر سه‌خته، له زستان دا پله‌ی گه‌رمی ده‌گاته سفری پله‌ی سه‌دی و له هاوینیشدا خۆر سوتێنه‌ره. خه‌ڵك له خێمه‌كان ده‌ژین، له‌سه‌ر دۆشه‌كی ته‌نك یان له سه‌ر زه‌وی ده‌خه‌ون”.
"له ناو ده‌ستم ته‌قیه‌وه”
خالید ته‌مه‌نی 19 ساڵه خه‌ڵكی حه‌ویجه‌یه و له مانگی تشرینی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی هاتوون بۆ كامپی ئه‌لعه‌له‌م. خالید ده‌ڵێت "به درێژایی شه‌و به پێ ڕۆیشتین و خۆمان له ڕێگاكان به دوور ده‌گرت له ترسی ئه‌وه‌ی كه ده‌ستگیر نه‌كرێین، له كاتی ڕۆیشتنه‌كه‌مان ته‌نێكم هه‌ڵگرته‌وه و له ناو ده‌ستم ته‌قیه‌وه”. ته‌قینه‌وه‌كه ده‌ست و سه‌ری خالیدی به سه‌ختی بریندار كرد و تا ئێستا چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام داوه له نه‌خۆشخانه‌كانی ناوچه‌كه‌كه. وه له ئێستادا بۆ پاك كردنه‌وه و پێچانی برینه‌كان سه‌ردانی نۆڕینگه‌كه‌ی پزیشكانی بێ سنوور ده‌كات.
بۆ ماوه‌ی دوو ساڵه ناوچه‌ی حه‌ویجه له ژێر كۆنتڕۆڵی گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دایه. وه له‌گه‌ڵ توند بوونی هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازیه‌كان له مانگی ئابدا، ده‌یان هه‌زار خێزان له حه‌ویجه هه‌ڵاتوون. زۆربه‌ی خێزانه هه‌ڵاتووه‌كانیش باسی كه‌می خواردن و سوته‌مه‌نی ده‌كه‌ن له ناوچه‌كه و ئه‌و گه‌شته ترسناكه‌ی ئه‌نجامیان داوه بۆ گه‌یشتن به ئاسایش.
له سه‌ره‌تای 2014وه تا ئێستا زیاد له سێ ملیۆن كه‌س ئاواره‌بوونه به هۆی توند و تیژیه‌وه.شه‌ڕه‌كه سیسته‌می ته‌ندورستی وڵاتیشی شپرزه‌كردووه و بۆته هۆی زیاد بوونی گشتی پێویستی بۆ خزمه‌تگوزاری پزیشكی.
ژیان له خانووی ته‌واونه‌كراو
پزیشكانی بێ‌سنوور چاودێری پزیشكی و پاڵپشتی ته‌ندورستی ده‌روونی له سایلۆی ئه‌لحه‌جاج و كامپێكی كاتی و گه‌ڕه‌كی سه‌مه‌دیش پێشكه‌ش ده‌كات، گه‌ڕه‌كی سه‌مه‌د ده‌كه‌وێته ئه‌لعه‌له‌م و تێیدا خێزانه ئاواره‌كان له خانووی ته‌واونه‌كراو جێگیر بوونه.
له سایلۆی ئه‌لحه‌جاج، سێ ئافره‌ت كه له‌م دوایانه به پێ له حه‌ویجه‌وه گه‌یشتن،به دوو منداڵی ساوه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی نۆڕینگه گه‌ڕۆكه‌كه‌ی پزیشكانی بێ سنوور چاوه‌ڕێیان ده‌كرد. منداڵه‌كان پێش شه‌ش مانگ له هه‌مان شه‌ودا له دایك ببوون، به‌ڵام یه‌كێكیان له ئه‌وی تریان گه‌وره‌تر بوو.
دایكه‌كه وتی "منداڵه‌كه‌م كێشه‌ی دڵی هه‌یه، به درێژایی شه‌و به چیاكانه‌وه ڕۆیشتووین به پێ، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه ئه‌م شوێنه، چونكه له حه‌ویجه هیچ خواردن نیه، پزیشك نیه، وه هه‌موو شتێك له سوته‌مه‌نیه‌وه تا ده‌رمان و سابوون زۆر گرانن.
نه‌ك یه‌ك ڕووداوی زیان به‌خش به‌ڵكوو زۆرێك
زۆربه‌ی ئاواره‌كانی تكریت له ناوچه‌كانی باكووره‌وه دێن، وه‌ك حه‌ویجه یان شه‌رقات و بێجی. نزیكه‌ی هه‌موان توند و تیژی بێ به‌زه‌یانه‌یان بینیوه یان به‌سه‌ریان هاتووه، كه له‌وانه‌یه كێشه‌ی ده‌روونی به‌دواوه بێت. تاسانی ئاواره بوون و جیابوونه‌وه له خۆشه‌ویستان و به‌رده‌ست نه‌بوونی ده‌رمان، كێشه ده‌رونیه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی قوڵتر كردۆته‌وه كه پێشتر حاڵه‌تی ده‌روونیان هه‌بووه. خراپی باری گوزه‌ران و دڵنیا نه‌بوون له داهاتووش، فشاری ده‌روونی خه‌لكه‌كه‌ش زیاتر ده‌كات. هه‌ربۆیه پاڵپشتی ده‌روونی به‌شێكی گرینگی چالاكیه‌كانی پزیشكانی بێ سنووره.
ئانا ماڕتنز به‌ڕێوبه‌ری چالاكیه‌كانی ته‌ندورستی ده‌روونی له پزیشكانی بێ سنوور ده‌ڵێت” زۆر نه‌خۆش هه‌ن كه دێن و نیشانه‌ی فشاری ده‌روونی و تاسانیان هه‌یه. ئه‌وان نه‌ك ته‌نها ڕوبه‌ڕوی یه‌ك یان دوو حاڵه‌تی زیان به‌خش بوونه‌ته‌وه، به‌ڵكوو به به‌رده‌وامی توشی توند و تیژی و حاڵه‌تی زیان به‌خش بوونه‌ته‌وه، كاریگه‌ری ئه‌مانه‌ش له ئێستادا له نیشانه‌كانیان ده‌رده‌كاوێت، وه‌ك، هێرش له ئه‌نجامی تۆقین و ناڕێكی دوای فشاری زیان به‌خش و كێشه‌ی خه‌وو و ئازاری گشتی جه‌سته‌یش”.
پزیشكانی بێ سنوور به یارمه‌تی ڕاوێژكاری ده‌روونی پاڵپشتی بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه دابین ده‌كات بۆ ڕێگرتن له په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م نیشانانه. به‌ڵام بۆ هه‌ندێكیان نیشانه‌كان له ئێستاوه توندن و پێویستیان به چاودێری ده‌روونی تایبه‌تمه‌ند هه‌یه. به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ی ماڕتنز باسی لێ ده‌كات، دڵنیا بوون له ڕودانی ئه‌م كاره زه‌حمه‌ته.
ماڕتنز ده‌ڵێت " هه‌ندێك له نه‌خۆشه‌كانمان پێویسته بۆ نه‌خۆشخانه‌ی تر بگوازرێنه‌وه بۆ وه‌رگرتنی چاودێری ده‌روونی تایبه‌تمه‌ند، به‌ڵام له هه‌موو نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ڵاحه‌دینی گشتی ته‌نها یه‌ك پزیشكی ده‌روونی هه‌یه، وه ده‌رمانی ده‌روونی تایبه‌تیش هه‌موو كاتێك به‌رده‌ست نیه. هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ش ده‌كرێت ئاڵۆز بێت، چونكه نه‌خۆشه‌كان ده‌بێت ڕه‌زامه‌ندی ئاسایشان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به بازگه‌كاندا تێپه‌ڕبن و بچنه نه‌خۆشخانه‌كه”.
خه‌ڵكه ئاواره‌كانی عێڕاق له نێوان به‌ردێك و شوێنێكی ڕه‌ق گیریان كردووه. باری گوزه‌ران له ناوچه ئاسایشه‌كان كه ئاواره‌كان ڕویان تێده‌كان زۆر دووره له‌وه‌ی كه گونجاو بێت، وه گه‌ڕانه‌وه‌شیان بۆ ماڵه‌كانیان زه‌حمه‌ته به‌هۆی به‌رده‌وامی ناجێگیری و نه بوونی پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانی ژیان.
پزیشكانی بێ سنوور له ئابی 2016ه‌وه له ناوچه‌ی تكریت نۆڕینگه‌ی گه‌ڕۆك به‌ڕێوه ده‌بات له كامپه‌كان و نیشتنگه نافه‌رمیه‌كان، وه ڕاوێژی گشتی و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌كان و پاڵپشتی ده‌روونی پێشكه‌ش ده‌كات. له كانونی دووه‌می 2017 ، پزیشكانی بێ سنوور نۆڕینگه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی له ئه‌لعه‌له‌م كرده‌وه كه یه‌كه‌یه‌كی جێگیركردنش له‌خۆ ده‌گرێت.
پزیشكانی بێ سنوور له 2006ه‌وه به به‌رده‌وامی له عێڕاق كاری كردوه. پزیشكانی بێ سنوور بۆ دڵنیابوون له بێلایه‌نی خۆی، ئابوونه له هیچ حكومه‌تێك، ده‌سته‌یه‌كی ئاینی یان ده‌زگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رناگرێت بۆ به‌رنامه‌كانی له عێڕاق، وه ته‌نها پشت به به‌خشینی تایبه‌ت ده‌به‌ستێت له لایه‌ن خه‌ڵكی جیهان بۆ تێپه‌ڕاندنی كاره‌كانی. له ئێستادا، پزیشكانی بێ سنوور زیاد له 1600 كارمه‌ندی هه‌یه له عێڕاق.
AM:11:46:11/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 7637
جار خوێنراوه‌ته‌وه