فێستیڤاڵی كتێب له سلێمانی ساز ده‌كرێت
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت له رۆژانی 23 تا 27ی ئه‌م مانگه گه‌وره‌ترین فێستیڤاڵ ساز ده‌كه‌ن كه پێشانگای كتێب له خۆ ده‌گرێت و 50 ده‌زگای بڵاوكردنه‌وه به‌شدارن تیایدا‌و چه‌ند چالاكییه‌كیش ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئالان ره‌ووف، به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له رۆژانی 23 تا 27ی ئه‌م مانگه پێشانگایه‌كی گه‌وره‌ی كتێبخانه له سلێمانی ده‌كرێته‌وه.
وتیشی: "له پێشانگاكه‌دا 50 ده‌زگای بڵاوكردنه‌وه به‌شدارن، چه‌ندین ناونیشانی تیایه سه‌ره‌تا ده‌ستێكی فێستیڤاڵه‌كه له هۆتێل رامادا ده‌كرێته‌وه، دواتر پێشانگاكه له كتێتبخانه ده‌بێت".
ئالان ره‌ووف راشیگه‌یاند: "له رۆژانی پێشانگاكه‌دا چه‌ند چالاكییه‌ك ئه‌نجام ده‌درێت، له‌وانه چه‌ند چالاكیه‌كی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری له‌خۆ گرتووه، چوار پانێك بۆ ژماره‌یه‌ك له نووسه‌رو رووناكبیر سازده‌كرێت سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی كه‌لتووری خوێندنه‌وه و دۆخی چیرۆك و شیعر‌و رۆمانی ئه‌مڕۆی كوردی، كه پانێله‌كان له هۆتێل سلێمانی پاڵاس ده‌بن".
PM:12:05:10/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 3048
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت