زانیاری له‌باره‌ی موشه‌كی تۆماهۆك
وێستگه نیوزـ
درێژیی موشه‌كی تۆماهۆك به‌بێ ئه‌و پارچه‌یه‌ی پشتیوانیی لێ ده‌كات ده‌گاته پێنج مه‌تر و 56 سانتیمه‌تر، به‌ڵام به‌و پارچه‌یه‌وه كه تیایدا دانراوه، درێژییه‌كه‌ی ده‌بێته 6 مه‌تر و 25 سانتیمه‌تر.
تۆماهۆك له لیستی موشه‌كه مه‌ودا مامناوه‌نده‌كان هه‌ژمار كراوه و مه‌وداكه‌ی له‌نێوان هه‌زار و 250 كیلۆم مه‌تر بۆ دوو هه‌زار و 500 كیلۆمه‌تردایه، موشه‌كه‌كه له‌سه‌ر كه‌شتیگه‌له جه‌نگییه‌كانه‌وه له ئاستێكی نزمه‌وه ئاراسته ده‌كرێت و ئامانجه‌كه‌ی پێكانی مۆڵگه دیاریكراوه‌كانه له‌سه‌ر وشكانی ئه‌وه‌ش به هاوكاریی سیستمی ده‌ریاوانی.
خێرایی موشه‌كه‌كه له‌كاتی ئاراسته‌كردنیدا ده‌گاته 880 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا، به‌وته‌ی شاره‌زایانی بواری سه‌ربازیش یه‌كێك له سیفه‌ته‌كانی موشه‌كی تۆماهۆك ئه‌وه‌یه كه زۆر ورده له پێكانی ئامانجه‌كه‌ی و توانای ئه‌وه‌شی هه‌یه ئه‌و پێگانه بپێكێت كه رێكن یان خواروخێچییان تێدایه.
موشه‌كی تۆماهۆك بۆیه‌كه‌مجار له شه‌ڕی رزگاركردنی كوه‌یت له‌ده‌ستی رژێمی سه‌دام له ساڵی 1991 به‌كارهات.
PM:05:35:08/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 5880
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت