لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك: ئه‌په‌كانی مۆبایله‌كه‌ت زانیارییه‌كانت ده‌دزن
وێستگه نیوز –
له ماوه‌كانی دواییدا توێژه‌ران هۆشدارییان دا له‌وه‌ی ئه‌په‌كانی مۆبایله زیره‌كه‌كان به‌رده‌وامن له سیخوڕیكردن به‌سه‌ر ژیانی به‌كارهێنه‌رانیانه‌وه.
شاره‌زایانی زانكۆی ڤێرجینیای ته‌كنۆلۆژی لێكۆڵینه‌وه‌یان له زیاتر له 100 هه‌زار ئه‌پڵیكه‌یشنی به‌رنامه‌كانی سیستمی ئه‌ندرۆید كرد و گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی هه‌زاران جووته ئه‌پڵیكه‌یشن زانیارییه تایبه‌ته‌كانی به‌كارهێنه‌رانی مۆبایله زیره‌كه‌كان ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن.
له‌نێو ئه‌و زانیارییانه‌دا پێده‌چێت ورده‌كاری هه‌ژماری بانكی به‌كارهێنه‌ر هه‌بێت ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌ت بۆ هاككه‌ره‌كانی ئینته‌رنێت ده‌ڕه‌خسێنێت كه پاره‌كانت له بانك بدزن.
هه‌روه‌ك ئه‌په‌كانی مۆبایله‌كانی ئه‌ندرۆید ده‌توانن ورده‌كاری جموجوڵی كه‌سه‌كان به‌به‌كارهێنانی ئه‌و زانیارییانه‌ی كۆیان كردووه‌ته‌وه له‌رێی دیاریكردنی شوێنه‌كه‌ی له مۆبایله زیره‌كه‌كان، ئاشكرا بكه‌ن.
هاوكات ده‌كرێت زانیارییه دزراوه‌كان وشه نهێنیه‌كانیش بگرێته‌وه ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری ده‌ستخستنی مۆبایله‌كه و كارپێكردنی به ئاسانی ده‌ڕه‌خسێنێت.
زانكۆی ڤێرجینیای ته‌كنۆلۆژی له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "ئه‌و ئه‌پانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له مۆبایله‌كانماندا به‌كاری ده‌هێنین بۆ رێكخستنی كاتی گۆرانییه‌كان، كڕینی به‌رهه‌مه‌كان له‌ڕێی ئینته‌رنێت و به‌شداریكردنی زانیارییه تایبه‌ته‌كان له‌گه‌ڵ هاوڕێیان، به‌نهێنی په‌یوه‌ندی ده‌به‌ستن بۆ ده‌ستخستنی زانیارییه‌كانمان".
شاره‌زایان نزیكه‌ی 3 ساڵ سه‌رقاڵ بوون به لێكۆڵینه‌وه له زیاتر له 100 هه‌زار ئه‌پڵیكه‌یشن و بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌و ئه‌پانه‌ی تایبه‌تن به دیاریكردنی ئاوازه‌كان و سیمبوله ده‌ربڕینه‌كان مه‌ترسیدارترینن له‌سه‌ر زانیارییه كه‌سییه‌كان.
شاره‌زایان ئومێده‌وارن لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ بێت بۆ به‌رهه‌مهێنه‌رانی ته‌كنۆلۆژیا بۆ چاوپێداخشاندنه‌وه به سیاسه‌ته‌كانی په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌كان و خستنه‌پاڵی مۆبایله زیره‌كه‌كان.
راشیانگه‌یاند كه كۆمپانیا تایبه‌تییه‌كان ده‌توانن بگه‌نه ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌یوه‌نییان پێوه‌ده‌كه‌ین و وێنه‌كان و شوێنه‌كانیان و ته‌نانه‌ت ژماره‌ی هه‌نگاوه‌كانی رێكردنی به‌كارهێنه‌ران له‌رێی ئه‌و ئه‌پانه‌ی به‌نهێنی له په‌یوه‌ندیدان.
سه‌رچاوه: RT
PM:11:03:03/04/2017
ئه‌م بابه‌ته 6373
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت