ئاگاداریەک بۆ سەرجەم کەم ئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت و چاودێری خێزان
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئاگادارییه‌كی بۆ سەرجەم کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت و چاودێری خێزان بڵاوكرده‌وه.
وەزارەتی ناوبراو ئاگادارییەکەی بە گرنگ وەسفکردووە کە تایبه‌ته به‌وانه‌ی كه بایۆمه‌ترییان ئه‌نجامنه‌داوه و داوا له سەرجەم کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت و چاودێری خێزان كراوه له 26ی ئه‌م مانگه تا سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو سه‌ردانی بنكه‌كان بكه‌ن بۆ تۆماركردنی ناوه‌كانیان.
ده‌قی ئاگاداریه‌كه:
ئاگاداری سەرجەم کەم ئەندام و خاوەن پێداویستیە تایبەتیە بەرێزەکان چاودێری خێزان دەکەینەوە ئەوانەی بایۆ مەتریان ئەنجام نەداوە لە بەرواری 26/3/2017 5/4/2017 سەردانی بەرێوەبەرایەتی تۆری پاراستنی کۆمەلایەتی سنوری ناوچەی خۆیان بکەن بەزوترین کات بۆ وەرگرتنی فۆرمی بایۆ مەتری ئەگەر نا مافی وەرگرتنی مووچەیان نامینێت .
PM:11:59:20/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 6009
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت