به‌وێنه‌..پێشوازیكردنی تره‌مپ له‌ عه‌بادی


وێستگه‌ نیوزـ

حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عیراق و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی کۆبوونەوە.

شەوی دووشەممە 20ی ئازاری 2017، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عیراق گەیشتە کۆشکی سپی و لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشوازی لێکراو وای 35 خولەکیش، کۆبوونەوەی عەبادی و ترەمپ کۆتاییهات.

هاوكات د. فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان یاوەری وەفدی سەرۆک وەزیرانی عیراقە.

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كانی عه‌بادی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ له‌ لاپه‌ڕه‌ی ره‌سمیی سه‌رۆك وه‌زیران چه‌ندین كۆمێنت بۆ لاپه‌ڕه‌كه‌ لایه‌ن هاوڵاتیانی عیراقه‌وه‌ نوسراوه‌ و هه‌ندێكیان ره‌خنه‌ و هه‌ندێكی دیكه‌ش لایه‌نی عه‌بادیان گرتووه‌.

یه‌كێك له‌و كۆمێنتانه‌ كه‌ كه‌سێك به‌ناوی یاسر فه‌خری نوسیویه‌تی، ده‌ڵێت: "سڵاو له‌ پیاوه‌ دڵسۆزه‌كانمان، مه‌به‌ستم "به‌كرێگیراوه‌كانە"، وه‌ڵا سه‌یره‌ ئه‌وان داگیرمان ده‌كه‌ن و ده‌ماندزن و ده‌مانسوتێنن، كه‌چی ئێمه‌ ده‌چین بۆلایان، وه‌ك شاعیره‌كه‌ ده‌ڵێت: عیراق كه‌ سه‌یری، پێڵاو ده‌هاوێژی و هه‌لهه‌له‌ش لێ ده‌ده‌یت."

یه‌كێكی دیكه‌ش به‌ناوی خالد حه‌دیسی نوسیویه‌تی: "ئه‌مه‌ باش نییه‌، بۆ چاوت پێكه‌وت، بیرت چۆوه‌ چیی له‌سه‌ر عیراق وت و چۆن وتی نه‌وته‌كه‌یان به‌ به‌لاش ده‌به‌م؟"

مسته‌فا ره‌مادی ده‌ڵێت: "سڵاو دكتۆر، سڵاو له‌ ئیڤانكا بكه‌ و سێڵفییه‌كی له‌گه‌ڵدا بگره‌"، یه‌كێكی دیكه‌ش به‌ناوی عه‌لی شیبانی نوسویه‌تی: "به‌داخه‌وه‌ خه‌ڵك نابێت شتی وا له‌سه‌ر عه‌بادی بنوسێت، رۆژێك دێت به‌های ئه‌م كه‌سه‌ بزانن."


PM:11:21:20/03/2017








ئه‌م بابه‌ته 23345 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت