ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری عیراقی كه‌وتنه‌ ده‌ست چه‌كدارانی داعش


وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق ئاشكرایكرد كه‌ چه‌كدارانی رێكخراوی داعش 9 ئه‌فسه‌ری پۆلیسی عیراقییان له‌ خۆرئاوای شاری موسڵ رفاندووه‌.

هه‌ریه‌ك له‌ سایته‌كانی سكای نیوز و روسیاتوده‌ی له‌ زاری سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق بڵاویانكردووه‌ته‌ كه‌ له‌ نێو ئه‌و 9 ئه‌فسه‌ره‌دا یه‌كێكیان به‌پله‌ی عه‌قیده‌ و سه‌رجه‌میان له‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 20ی ئازاری 2017 له‌ گه‌ڕه‌كی باب ئه‌لجه‌دیدی-ی خۆرئاوای موسڵ به‌دیلگیراون.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ داعش ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی رفاندووه‌ بۆ شوێنێكی نادیار و تائێستا شوێنه‌كه‌یان نه‌زانراوه‌.

ئۆپراسیۆنی رزگاركردنه‌وه‌ی به‌ری خۆرئاواوی موسڵ له‌ 19ی شوباتی رابردووه‌وه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای عیراق و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی دیكه‌ ده‌ستپێكردووه‌ كه‌ به‌راورد به‌ به‌ری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و شاره‌ له‌رووی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه‌ چڕتره‌ و هێشتا له‌ژێر ده‌ستی رێكخراوی داعشدا ماوه‌.


PM:11:14:20/03/2017


ئه‌م بابه‌ته 25800 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو