داعشێك لاسایی جه‌یمس بۆند ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوزـ
ئه‌ندامێكی رێكخراوی داعش په‌نای بۆ فێڵێكی سه‌یر بردووه تا هاوسۆزیی خۆی بۆ ئەو رێكخراوه بشارێته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی گاردیان-ی چاپی به‌ریتانیا، داعشه‌كه به‌ناوی (ساماتا) كه‌وتووه‌ته ده‌ست هێزه‌كانی پۆلیسی به‌ریتانیا و هاوشێوه‌ی کارێکی جه‌یمس بۆند قۆپچه‌ی كراسه‌كه‌ی بۆ شاردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی به‌كارهێناوه به‌جۆرێك كه وه‌ك میمۆری بووه و به سیستمی لینۆكس كاری كردووه و بۆ هه‌ڵگرتنی زانیاریی تایبەبت بە چالاكییه تیرۆرستییه‌كان سودی لێ بینووه.
ساماتا ئۆلا-ی ته‌مه‌ن 34 ساڵ كه له مانگی ئه‌یلولی 2016 ده‌ستگیركراوه، به‌سه‌ریدا ساغ بووه‌ته‌وه كه مه‌یلی بۆ رێكخراوی داعش هه‌یه و دانی به‌وه‌شداناوه به‌شداریی له مه‌شق و راهێنان و ئاماده‌كاری بۆ هێرشێكی تیرۆرستی كردووه.
ئۆلا كه سه‌ربه شاری كاریدیف-ی خۆرئاوای به‌ریتانیا بووه به‌وه تۆمه‌تبار كراوه كه له پێنج تاوانی تیرۆرستی تێوه‌گلاوه، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی فێركاریشدا ده‌ركه‌وتووه كه هاوكاریی كه‌سانی توندڕه‌وی كردووه بۆ چۆنێتی شاردنه‌وه‌ی زانیارییه هه‌ستیاره‌كان و فێری كردوون چۆن له تۆڕی ئینته‌رنێت به نه‌ناسراوی كار بكه‌ن و دوور بن له چاودێریی لایه‌نه ئه‌منییه‌كان.
پۆلیسی به‌ریتانیا كتێبێكی به‌و داعشه گرتووه كه لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی چۆنێتی ئاراسته‌كردنی بۆمبی ئێم ئێم 31 و 52ی شرۆڤه گرتووه، ئه‌مه جگه‌له كتێبێكی دیكه به فایلی پی دی ئێف باسی له چۆنێتی ئاراسته‌كردنی موشه‌كی له كاره تیرۆرستییه‌كان كردووه.
PM:10:37:20/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 9627
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت