به‌وێنه..جه‌لال تاڵه‌بانی له ئاهه‌نگی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا
وێستگه نیوزـ
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20ی ئازاری 2017، جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ پیرۆزبایی كردن و پیرۆز كردنی جه‌ژنی نه‌ورۆز، سه‌ردانی ده‌زگای میدیایی كوردساتی كرد و له لایه‌ن سه‌رپه‌ریشتیكار و به‌ڕێوه‌به‌رو لێپرسراوی به‌شه‌كان و ژماره‌ه‌یه‌كی زۆری كارمه‌ندان و پێشمه‌رگه‌كانی ده‌زگاكه پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكرا .
له رێوڕه‌سمی ته‌ورۆزدا هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، هاوسه‌ری تاڵه‌بانی و و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه ئاماده بوون.
دواتر له‌گه‌ڵ وتنه‌وه‌ی سرودی مێژویی و دێرینی نه‌ورۆزه‌كه‌ی پیره‌مێردو به به‌شداریی تاڵه‌بانی مه‌شخه‌ڵی ئاگری نه‌ورۆز رۆشن و هه‌ڵكراو تاڵه‌بانی پیرۆزبایی ده‌ربڕی بۆ نه‌ورۆز شادیی و خۆشحاڵیی نیشاندا بۆ رێكخستنی ئه‌و مه‌راسیمه له‌م رۆژه پیرۆزه‌دا.
PM:09:15:20/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 48364
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت