وەزارەتی بەرگری روسیا: بنكهكهی عهفرین سهربازی نییه
وێستنگه نیوزـ
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا له بهیاننامهیهكدا جهختیكردهوه كه ئهو بنكهیهی لە شاری عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان كراوهتهوه، بنکەیەکی چاودێری ئاگربەستی ناوخۆی سوریایە، نەک بنکەیەکی سەربازی نوێ.
لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی بەرگریی روسیا بڵاویکردەوە: "هیچ پلانێک لە ئارادا نییە بۆ دروستکردنی بنکەیەکی سەربازی نوێ لە سوریا، بەڵام ئەوەی کە هەیە گواستنەوەی لقێکی سەنتەری ئاشتەوایی روسیایە لە ناوخۆی سوریا بۆ شاری عەفرین بۆ چاودێریكردنی ئاگربەست".
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرگریی روسیادا ئاماژە بەوەکراوە، لەپێناو ڕێگریکردن لە هەر پێکدادانێک و پێشێلکردنی ئاگربەستەکەی ناوخۆی سوریا، لقی بنکەی ئاشتەوایی روسیا لە شاری عەفرینی سەر بە پارێزگای حەلەب دەکرێتەوە، کە دەکەوێتە نزیک ئەو ناوچانەی کە لەژێر کۆنترۆڵی گروپەکانی سوپای سوریای ئازادن بە سەرۆکایەتی تورکیا.
ئەمڕۆ 20ی ئازاری 2017، ڕێدور خەلیل، وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل ڕایگەیاند: بە رێککەوتن لەگەڵ یەکینەکانی پاراستنی گەل حکومەتی روسیا بە نیازی بنیاتنانی بنکەیەکی سەربازییە لە باکوری سوریا.
ڕیدور خەلیل بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندبوو، رێككهوتنهكه له 19ی ئازاری 2017 لەنێوان یەکینەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە" و روسیادا ئیمزاکراوە و بە شێوەیەکی کرداری هێزە سەربازییەکانی روسیا گەیشتوونەتە ئەو شوێنەی کە دەکەوێتە ناوچەی کانتۆنی عەفرین لە باکوری خۆرئاوای سوریا.
PM:08:59:20/03/2017
ئهم بابهته 4449
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت