به‌غدا..ته‌قینه‌وه‌یه‌ك 21 كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه
وێستگه نیوزـ
له ناوچه‌یه‌كی باشوری به‌غدا ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه 21 كه‌س كوژران و برینداربوون.
سایتی سۆمه‌ریه نیوز له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی به‌غدا بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ته‌قینه‌وه‌كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20ی ئازاری 2017، له گه‌ڕه‌كی عامل-ی باشوری به‌غدا روویداوه و به‌هۆیه‌وه 5 كه‌س كوژراون و 16ی دیكه‌ش برینداربوون.
هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی ته‌وقیتكراو له نزیك بازاڕێكی میللیی ناوچه‌ی تاجی له باكوری به‌غدا، هاوڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی گیانی له‌ده‌ستدا و چواری دیكه‌ش برینداربوون، هاوكات له گه‌ڕه‌كی فورات-ی خۆرئاوای ئه‌و شاره بۆمبێكی لكێنراو ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك كوژرا و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربووه.
له ناوچه‌ی ره‌زوانه‌ی هه‌مان ناوچه‌ش بۆمبێكی دیكه‌ی ته‌وقیتكراو ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س برینداربوون، هاوكات فه‌رمانده‌یی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی به‌غدا رزگاركردنی كچێكی رفێنراو و ده‌ستگیركردنی دوان له رفێنه‌ره‌كانی له شه‌قامی فه‌له‌ستین له خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا راگه‌یاند.
PM:08:44:20/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 2964
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت