به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوزـ
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه له رۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا ئاوی ده‌ریاچه‌ی دوكان نه‌خۆنه‌وه و خۆیان له مه‌له‌كردن به‌دوور بگرن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ئاگاداری گه‌شتیاران و هاوڵاتیانی كردووه‌ته‌وه كه لەکاتی گەشت و سەیران لەرۆژانی نەورۆزو دواتر لەدوای تەواوبونی سەیرانەکەیان بەھیچ شێوەیەک پیسی و خاشاک فڕێنەدانە دەریاچەی دوکان، چونكه ئه‌و كاره دەبێتە ھۆی پیسبوون و گرفت بۆ ئامێرەکانی پاڵاوتنی پڕۆژەکانیان دروست ده‌كه‌ن.
لە راگەیەندراوەکەدا فەرمانگەی ئاوی سلێمانی داواشدەکات كه هاوڵاتیان خۆیان لە مەلەکردن لەدەریاچەی دوکان بەدوور بگرن، ئه‌وه‌شی به‌بیرهێناوه‌ته‌وه كه ساڵانە بەھۆی مەلەکردن لەو دەریاچەیه چەندین کارەساتی دڵتەزێن و خنکان روویداوه و ده‌شبێت بۆگەڕان بەدوای تەرمەکان دەبێت ئاوی بەنداوەکان بگیرێتەوە، بەمەش دابەشکردنی ئاو بۆماوەیەک لەشاری سلێمانی و ئەو قەزاو ناحیەنەی ئاو لەوپڕۆژەیە وەردەگرن دەوەستێت.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا داوا له هاوڵاتیان كراوه كه بەھیچ شێوەیەک ئاوی قەشقۆڵی بۆ خواردنەوە بەکارنەھێنن، به‌ڵكو باشتره ھاوڵاتیان ئاوی پێویست بۆ خوادنەوە لەگەڵ خۆیاندا ببەن.
PM:07:58:20/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 4301
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت