پاریس..هەرێمی کوردستان بەشداریی کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی یونسکۆی كرد
وێستگه نیوزـ
ئەمڕۆ دووشەممە 20ی ئازاری 2017، کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ڕێکخراوی یونسکۆ تایبەت بە پەروەردە لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا دەستیپێکرد.
كۆنفرانسهكه لەژێر ناوی (پەروەردە لە کاتی تەنگەتاوێ و قەیرانەکان)دا بهڕێوهدهچێت و ماوەی پێنج ڕۆژ دەخایەنێت، وهك لاپهڕهی وهزارهتی پهروهرده له تۆڕی كۆمهڵایهتیی فهیسبوك ئاماژهی پێداوه، هاوشانی دەیان وەزیر و ڕاوێژکار و پسپۆڕ، پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش تێیدا بەشدارە.
له کۆنفڕانسەکە باس له کێشە و گرفتی خوێندنی قوتابیان و خوێندکارانی لە کاتی قەیرانەکان و دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو بەهۆی تەکنیک و تەکنۆلۆژیای مۆدێڕنەوەدەکرێت.
بۆ هەرێمی کوردستانیش گرنگە کە بەشدارێکی کۆنفڕانسەکەیە تا لە ڕێگەی ئەو باس و گفتوگۆ و پانێڵەوەی کە بۆی دیاریکراوە باسی ئاریشە و گرفتەکانی بەردەم سێکتەری پەروەردە و قورسیی باری ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان بکرێت.
PM:05:52:20/03/2017
ئهم بابهته 2921
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت