دره‌ختێك 20 قوتابی كوشت
هاوینه‌هه‌واری كینتامبۆ
وێستگه نیوز –
دره‌ختێك كه ره‌شه‌با هه‌ڵیكێشابوو له‌گه‌ڵ لافاودا به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ له تاڤگه‌یه‌كی هاوینه‌هه‌واری كینتامبۆ له وڵاتی غانا كه‌وته خواره‌وه و 20 قوتابی كوشت.
شایه‌تحاڵه‌كان رایانگه‌یاند كه رووداوه‌كه 19ی ئازار روویداوه و دره‌خته‌كه له تاڤگه‌كه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك قوتابیدا كه له‌ژێر تاڤگه‌كه‌دا سه‌رقاڵی مه‌له‌كردن بوون.
ئاماژه‌شیان به‌وه‌داوه له ئه‌نجامی كه‌وتنی دره‌خته‌كه‌دا ده‌ستبه‌جێ 18 قوتابی گیانیان له‌ده‌ست داوه و دوانی تریش له نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یانه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
شایه‌تحاڵه‌كان ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو كه له رووداوه‌كه‌دا له‌نێوان 11 بۆ 20 خوێندكاری تر برینداربوون و له نه‌خۆشخانه سه‌رقاڵی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌رن.
سه‌رچاوه: بی بی سی نیوز
PM:05:03:20/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 5629
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت