واده‌ی ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز –
سه‌رچاوه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایانگه‌یاند كه 29ی ئه‌م مانگه به‌ریتانیا ده‌ست به پرۆسه‌ی چوونه ده‌ره‌وه‌ی له یه‌كێتییه‌كه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌رچاوه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به ئاژانسی رۆیته‌رز-یان رایگه‌یاند كه له 29ی ئاداردا تیریزا مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا نووسراوێك ئاراسته‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به ره‌سمی رایبگه‌یه‌نێت كه به‌ریتانیا له یه‌كێتییه‌كه ده‌كشێته‌وه.
نووسراوه‌كه كه چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو ئاراسته‌ی یه‌كێتییه‌كه ده‌كرێت سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی چوونه ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیایه له یه‌كێتی ئه‌وروپا و له هه‌فته‌كانی داهاتوودا وتووێژه‌كانی نێوان له‌نده‌ن و برۆكسل له‌وباره‌وه ده‌ست پێده‌كات.
PM:03:08:20/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 2485
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت