بۆچی حاكمی دوبه‌ی ملیۆنێك دۆلاری دا به‌م ئافره‌ته؟
وێستگه نیوز –
ئیمارات به‌رده‌وامه له كاره‌كانی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی خۆشبه‌ختی و پشتیوانیكردنی و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا شێخ محه‌مه‌د بن را‌شد ئال مه‌كتوم جێگری سه‌رۆكی ئیماران و سه‌رۆك وه‌زیران و حاكمی دوبه‌ی خه‌ڵاتی باشترین مامۆستای جیهانی به‌خشییه مامۆستایه‌كی ئافره‌تی كه‌نه‌دی به ناوی ماگی ماكدۆناڵ.
رۆژی یه‌كشه‌ممه مونته‌دای فێركردن و لێهاتوویی له دوبه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند كه بڕه‌كه‌ی یه‌ك ملیۆن دۆلاره و ئامانج لێی پشتیوانیكردنی پرۆسه‌ی فێركردنه.
مامۆستا ماگی ماكدۆناڵ له قوتابخانه‌ی ئاكوسیك سالویت نونافیك له باكووری هه‌رێمی كیبیكی كه‌نه‌دا وانه‌ده‌ڵێته‌وه، كه ته‌نها ده‌توانرێت به فڕۆكه بچێته ئه‌و ناوچه‌یه و ته‌نها سه‌دا 1ی دانیشتوانه‌كه‌ی بڕوانامه‌ی زانكۆیان به‌ده‌ست هێناوه.
له رێوڕه‌سمی خه‌ڵاتكردنه‌كه‌یدا مامۆستا ماگی ماكدۆناڵ باسی له كێشه‌كانی خۆكوشتنی منداڵان له‌و ناوچه‌یه كرد كه هۆزه‌كانی "ئانیویت" تیایدا نیشته‌جێن.
ماگی رایگه‌یاند كه دایكی مامۆستا بووه و هه‌ر ئه‌و هانی داوه هه‌وڵ بدات تا ببێته باشترین مامۆستا له جیهاندا و ئیلهام به‌خشی بووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و ئاسته‌نگانه‌دا زاڵ بێت كه هاتوونه‌ته رێگه‌ی به‌تایبه‌ت كێشه‌ی زمان، چونكه دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه به زمانی "ئانویت" كه زمانی بنه‌ڕه‌تی "ئه‌سكیمۆ"كانه ده‌دوێن و زۆر جار به ئاماژه‌كانی ده‌ست په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵدا كردوون و به‌رده‌وام له هه‌وڵدابووه كه‌شی گونجاو بۆ هه‌رزه‌كاران بڕه‌خسێنێت له‌ڕێی دروستكردنی متمانه به‌خۆیان و بڕیاردانی گونجاو و به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كانیان.
سه‌رچاوه: ئه‌لعه‌ره‌بیه
PM:12:53:20/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 22256
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت