پیاوێك به هۆی ئه‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌ی له حه‌مامدا شه‌حنكرده‌وه گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوز ـ
ژنێكی به‌ریتانی لاشه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی به مردوویی له حه‌مامدا بینییه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی موبایله ئایفۆنه‌كه‌ی له حه‌مامدا له ژێر شه‌حن دانابوو، شوێنه‌واری سوتاویش له‌سه‌ر لاشه‌كه ده‌ركه‌وتبوو.
پۆلیسی به‌ریتانیا رایگه‌یاندووه، ئه‌و پیاوه ناوی ریچارد بوڵ بووه و ته‌مه‌نی 32 ساڵبووه، به هۆی ده‌رچوونی ته‌زوی كاره‌با له وایه‌ری شه‌حنی مۆبایله‌كه‌یه‌وه له ناو حه‌مامه‌كه‌دا گیانی له‌ده‌ستداوه.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه ئه‌و وایه‌ری شه‌حنه‌ی به‌كاریهێناوه چه‌ند سه‌رێكی شه‌حنكردنی هه‌بووه و به هۆی ته‌ڕ بوونیشییه‌وه له یه‌كێك له‌و سه‌رانه‌وه ته‌زووی كاره‌با گه‌یشتووه‌ته پیاوه‌كه و به‌و هۆكاره گیانی له ده‌ستداوه.
هاوكات پۆلیسی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین وریابن له به‌كارهێنانی ئامێر و وایه‌ره كاره‌باییه‌كان له شوێنه ته‌ڕه‌كاندا.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه له‌ماوه‌ی رابردووش‌دا چه‌ندین رووداوی هاو شێوه‌ی وه‌ك ته‌قینه‌وه و سوتاندنی مۆبایله‌كان روویداوه كه هه‌ندێك له‌و رووداوانه گیانله‌ده‌ستدانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
AM:09:13:20/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 1221
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت