قژی زياتر لە دوو مه‌تره
وێستگه نیوز –
ئالیا ناسیرۆڤای ته‌مه‌ن 27 ساڵ كه خه‌ڵكی روسیایه، ماوه‌ی دوو ده‌یه‌یه بایه‌خ به قژی ده‌دات و له ئێستا درێژی قژی له باڵای زیاتره.
له ئێستا درێژی قژی ئالیا 228 سانتیمه‌تره وكێشی نزیكه‌ی دوو كیلۆ گرامه و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت هێنده‌ی كێشی پشیله‌كه‌یه‌تی.
ئالیا ده‌ڵێت رۆژانه یه‌ك سه‌عاتی پێویسته بۆ رێكخستنی قژی و كاتێكیش سه‌ری ده‌شوات به یه‌ك رۆژ قژی وشك ده‌كاته‌وه.
ئیڤان بالابان هاوسه‌ری ئالیا رایگه‌یاند كه به دیمه‌نی ژنه‌كه‌ی به‌و قژه درێژه‌وه راهاتووه.
PM:11:09:19/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 20933
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت