سه‌دام حسێنه هندییه‌كه ئیشی ده‌ستناكه‌وێت
وێستگه نیوزـ
هه‌رچه‌نده زیاتر له 10 ساڵه له‌سێداره دراوه، كه‌چی هێشتا سه‌دام حسێن، سه‌رۆكی رژێمی پێشووی به‌عس سەری لە هاوڵاتییه‌كی هندی تێکداوە.
تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ئه‌ندازیارێكی ده‌ریایی هندستانی كه ناوی سه‌دام حسێنه سه‌ره‌تا هیچ لۆمه‌یه‌كی باوكی نه‌كردووه كه 25 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ناوی نابوو سه‌دام حسێن، به‌ڵام دوای ره‌تكردنه‌وه‌ی نزیكه‌ی 40 داوا كه بۆ ده‌ستكه‌وتنی كارێك پێشكه‌شی كردووه، ئه‌م پیاوه ئینجا بۆی ده‌ركه‌وت كێشه‌یه‌ك هه‌یه په‌یوه‌ندیی به ناوه‌كه‌یه‌وه هه‌یه، بۆیه ناوه‌كه‌ی كرد به دوو به‌شه‌وه و ئه‌مجاره ته‌نها به ناوی حسێن داوای بۆ ده‌سكه‌وتنی كار پێشكه‌ش ده‌كرد، ئه‌مه‌ش هه‌ر دادی نه‌دا.
سه‌دام حسێنه هندییه‌كه په‌نای برده به‌ر دادگا و ویستی ناوی خۆی بۆ "ساجد" بگۆرێت، به‌ڵام وه‌ك له‌مه‌شدا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌مه‌ش دادی نه‌دا و خۆری به‌ختی هه‌ر هه‌ڵنه‌هات و هه‌ر له‌سه‌ر ریتمی پێشوو هیچ كارێكی ده‌ست نه‌كه‌وت.
سه‌دام حسێنه هندییه‌كه ده‌رچووی كۆلێژی ئه‌ندازیاریی زانكۆی تامیل نادۆر نور ئه‌لئیسلامه و نمره‌كان و ئاستیشی له‌كاتی خوێندندا زۆر باش بووه، كه‌چی هاوڕێكانی دوای ته‌واوكردنی كۆلێژ كه‌وتنه‌سه‌ر كار و ئه‌م به‌وجۆره ماوه‌ته‌وه و هیچكام له كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به ده‌ریاوانی وه‌ری ناگرن.
سه‌دام یان ساجد به رۆژنامه‌ی هندستان تایمز-ی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه: "هۆكاره‌كه ئه‌وه‌یه خاوه‌ن كاره‌كان ده‌ترسن له‌وه‌ی كارم بده‌نێ، چونكه ده‌زانن كه ئه‌گه‌ر كارێكی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتم پێ بسپێرن، كێشه‌م بۆ دروست ده‌بێت، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كه‌م به ده‌رهێنانی پاسپۆرت و مۆڵه‌تی شۆفێری به‌ناوی ساجد، له‌و كێشه‌یه رزگارم بێت."
له‌به‌ر خاویی رایكردنی مامه‌ڵه‌كانی ناوگۆڕینه‌كه‌ی، هێشتا ساجد كاری ده‌ست نه‌كه‌وتووه، چونكه هێشتا هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ره‌سمیی پێ نییه كه بیسه‌لمێنێت سه‌دام حسێن نییه و ناوه‌كه‌ی گۆڕیووه به ساجد.
PM:10:04:19/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 43537
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت