جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كان ده‌یان پیاوی ئێرانی راپێچی زیندان ده‌كات
وێستگه نیوزـ
ئه‌وكاته‌ی سادق هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ هاوڕێ كچه‌كه‌ی كرد كه له كاتی خوێندندا ناسیبووی، نه‌یده‌زانی چاره‌نوسی وه‌ك ئه‌و هه‌زاران ئێرانییه‌ی لێدێت كه ده‌كه‌ونه ژێر باری ماره‌ییه‌كی زۆر و داجار له به‌ندینخانه خۆیان ده‌بیننه‌وه.
سادق كه دوای هه‌شت ساڵ و له ساڵی رابردوو له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابووه‌ته‌وه به ئاژانسی فرانس پرێس-ی راگه‌یاند: ماره‌ییه‌كه زۆر زۆر بوو و نزیكه‌ی 800 پارچه ئاڵتون بوو، ئه‌وكاته‌ش كه ئاماده‌كاریمان بۆ زه‌ماوه‌ند ده‌كرد نه‌مانده‌زانی كۆتایی ئه‌م زه‌ماوه‌نده به جیابوونه‌وه ده‌كات."
نرخی هه‌ر پارچه ئاڵتونێك نزیكه‌ی 10 ملیۆن تمنه‌ی ئێرانییه، به‌وجۆره‌ش نرخی ئه‌و 800 پارچه ئاڵتونه ده‌كاته داهاتی 50 ساڵ كاركردن بۆ هه‌ر ئێرانییه‌ك كه موچه‌یه‌كی مامناوه‌ندی هه‌بێت.
سادق وتویه‌تی كه ئه‌وكاته‌ی كێشه كه‌وته نێوان خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی، هه‌ردوكیان بیریان له جیابونه‌وه ده‌كرده‌وه، پاشان هه‌ردوولایان رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌كه به خۆشی چاره‌سه‌ر بكرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س باس له ماره‌یی بكات، به‌ڵام خانه‌واده‌ی ژنه‌كه ده‌ستیان له بابه‌ته‌كه وه‌ردا و سادقیش كه‌وته به‌ر دادگا و له‌وێ سزای ئه‌وه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا كه بڕه پاره‌یه‌ك زۆر بدات و زیندانیش بكرێت.
به‌وته‌ی سادق، خزاندنه‌ناو كونجی زیندان له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه، بیرۆكه‌یه‌كی بێ بنه‌مایه، راسته ماره‌یی پیشتوانێكی باشه بۆ ژن به‌تایبه‌ت له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پیاوسالاری وه‌ك ئێران، به‌ڵام ژنان و كه‌سوكاره‌كانیان ئه‌و پرسه‌یان كردووه‌ته بازرگانی، هه‌ربۆیه له دادگا سادق باسی له خراپیی دۆخی دارایی خۆی كردووه و سه‌ركه‌وتوو بووه له‌وه‌ی ماره‌ییه‌كه بۆ 120 پارچه ئاڵتون دابه‌زێنێت كه ده‌كاته 36 هه‌زار دۆلار و هه‌موو مانگێك یه‌ك پارچه ئاڵتون بدات به ژنه‌كه تا به 10 ساڵ ته‌واوی بكات و مانگانه نیوه‌ی موچه‌كه‌ی بۆ ئه‌و پرسه ته‌رخان بكات، دواجاریش سادق كاره‌كه‌ی وه‌ك وێنه‌گر له‌ده‌ستدا.
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئێران ئاماژه به‌وه ده‌كات كه حاڵی حازر دوو هه‌زار و 297 كه‌س له گرتوخانه‌كانی ئێران سزای زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، چونكه ناتوانن خه‌رجیی ماره‌یی بده‌ن، له‌وباره‌یه‌شه‌وه هادی سادقی، پیاوی ئاینیی و به‌رپرسی ده‌سته‌ی دادوه‌ری نیگه‌رانیی له‌وه ده‌ربڕیووه كه كێبڕكێی نێوان خێزانه‌كان وایكردووه رێژه‌ی ماره‌یی به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو به‌رزببێته‌وه.
PM:07:54:19/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 4572
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت