ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه له سوریا ده‌كات
وێستگه نیوز –
ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی تێكشكاندنی سیستمی به‌رگری ئاسمانی سوریای كرد، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه نه پشتیوانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات، نه دژایه‌تیشی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئه‌ڤیگدۆر لیبه‌رمان وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی تێكشكاندنی سیستمی به‌رگری ئاسمانی سوریای كرد گه‌ر جارێكی تر وه‌ك هه‌ینی رابردوو وه‌ڵامی فڕۆكه ئیسرائیلییه‌كان بداته‌وه.
لێدوانه‌كانی لیبه‌رمان دوای دوو رۆژ دێت له‌وه‌ی سوپای سوریا رایگه‌یاند كه دوای هێرشێكی ئاسمانی ئیسرائیل كه رێگای ته‌دموری له ناوه‌ڕاستی سوریا به ئامانج گرت، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی ئیسرائیلیان خستووه‌ته‌خواره‌وه و فڕۆكه‌یه‌كی دیكه‌یان پێكاوه، ئیسرائیل-یش خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه.
رادیۆی ئیسرائیل له زاری لیبه‌رمان بڵاویكرده‌وه كه "جاری داهاتوو گه‌ر به‌رگری ئاسمانی سوریا ته‌قه له فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل بكات، هێزی ئاسمانی تێكی ده‌شكێنێت".
له لێدوانه‌كانیدا وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌وڵه‌كانی بۆ رێگریكردن له به‌قاچاخبردنی چه‌ك له سوریاوه بۆ حزبوڵا له لوبنان.
ئه‌ڤیگدۆر لیبه‌رمان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئیسرائیل پشتیوانی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا ناكات و دژایه‌تیشی ناكات.
وتیشی: "ته‌لئه‌بیب هه‌وڵی دروستكردنی هیچ كێشه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ روسیا نادات"، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه كێشه‌ی ئیسرائیل گواستنه‌وه‌ی چه‌كه له سوریاوه بۆ حزبوڵا له لوبنان.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:05:34:19/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 3141
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت