له‌سه‌ر بانگهێشتی ره‌سمیی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19ی ئازاری 2017 به‌ره‌و واشنتن به‌ڕێكه‌وت.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆماری عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه كه له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌مریكا، حه‌یده‌ر عه‌بادی چاوی به دۆناڵد تره‌مپ و به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئه‌مریكا و ئه‌ندامانی كۆنگرێس و ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌وێ و ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژبه داعش‌یش ده‌بێت.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه ئه‌مڕۆ عه‌بادی به‌ره‌و ئه‌مریكا به‌ڕێكه‌وتووه و له سه‌ردانه‌كه‌شی له‌سه‌ر بانگهێشتی ره‌سمیی دۆناڵد تره‌مپ بووه و بڕیاره پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی نێوان به‌غدا و واشنتۆن له بواره‌كانی ئه‌منی وس ه‌ربازی و ئابوری و چه‌ند بوارێكی دیكه تاوتوێ بكرێت.
هه‌فته‌ی رابردوو كۆشكی سپی ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له مانگی ئازاردا چاوی به حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بكه‌وێت.
PM:05:18:19/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 2625
جار خوێنراوه‌ته‌وه