خۆپیشانده‌رانی لوبنان سه‌رۆك وه‌زیرانیان ده‌به باران كرد
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان ویستی له گۆڕه‌پانی ریاز ئه‌لسولح له به‌یروت-ی پایته‌خت چاوی به‌و خۆپیشاندران بكه‌وێت، به‌ڵام ئه‌وان به تێگرتنی ده‌به ئاو پێشوازییان لێ‌كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19ی ئازاری 2017، هه‌زاران هاوڵاتیی لوبنان له به‌یروت-ی پایته‌خت خۆپیشاندانیان سازكرد و ناڕه‌زاییان به‌رامبه‌ر بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته‌كه‌یان ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به سه‌پاندنی زنجیره‌یه‌ك باجی نوێ به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا.
خۆپیشاندانه‌كه له‌سه‌ر داوای چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی و رێكخراوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نییه‌وه رێكخرا و سه‌عد حه‌ریری، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ش له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا هاوڵاتیانی دڵنیاكرده‌وه له‌وه‌ی حكومه‌ت پشتیوانی‌یان لێ ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وان به تێگرتنی ده‌به‌ی ئاو به روی سه‌رۆك وه‌زیران وته‌كانیان ره‌تكرده‌وه.
هه‌ر له ناو وته‌كه‌یدا، سه‌عد حه‌ریری ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار له‌گه‌ڵ ئازاری خه‌ڵكه‌كه‌یدایه و حكومه‌تیش به‌دوادواداچوون بۆ به‌هه‌ده‌ردان و گه‌نده‌ڵی ده‌كات.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی لوبنان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه دوای ئه‌و هێرشه بۆسه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران، سه‌عد حه‌ریری هه‌ر به‌پێ گۆڕه‌پانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی جێهێشتووه، دواتریش له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نوسیویه‌تی: "داوا له رێكخه‌رانی خۆپیشاندان ده‌كه‌م لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنن و داواكارییه‌كانیان به‌رزبكه‌نه‌وه تا گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت."
PM:05:12:19/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 3992
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت