موسڵ..گورزێكی ئاسمانی شه‌ش سه‌ركرده‌ی بیانیی داعشی كوشت
وێستگه نیوزـ
ده‌زگای هه‌واڵگریی سه‌ربازیی عیراق كوژرانی شه‌ش سه‌ركرده‌ی بیانیی رێكخراوی داعشی له موسڵ راگه‌یاند كه له گورزێكی ئاسمانی‌دا پێكراون.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه سایتی سۆمه‌ریه نیوز ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، ده‌زگای هه‌واڵگریی سه‌ربازیی عیراق ئاشكرایكردووه كه له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌ند زانیارییه‌كی هه‌واڵگری، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان گورزێكی ئاسمانییان له پێگه‌یه‌كی سه‌ركرده‌كانی داعش له ناوچه‌ی سوق شه‌عارین له به‌ری راستی موسڵ وه‌شاندووه.
به‌یاننامه‌كه ئاشكرایكردووه كه له‌و گورزه ئاسمانییه‌دا شه‌ش له دیارترین سه‌ركرده بیانییه‌كانی داعش كوژراون كه ره‌گه‌زی روسی و به‌ریتانیشی تێدایه و روسییه‌كه نازناوی "ئه‌بو سه‌میر"ی هه‌ربووه و له بنه‌ڕه‌تدا ناوی عه‌بدولكه‌ریم روسییه و سه‌ركرده‌ی كه‌تیبه‌یه‌كی سه‌ربازبازی بووه به‌ناوی كه‌تیبه‌ی تارق بن زیاد.
یه‌كێكی دیكه له‌و سه‌ركردانه فه‌ره‌نسییه‌كی به ره‌چه‌ڵه‌ك سوری بووه به‌ناوی ساڵح ئه‌حمه‌د و نازناوه‌كه‌ی "ئه‌بو میهیاف" بووه، ئه‌مه جگه‌له سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه‌ی مه‌غریبی كه نازناوه‌كه‌ی "ئه‌بو دوعا مه‌غریبی" بووه.
هه‌ر له‌نێو سه‌ركرده كوژراوه‌كانی داعشدا "ئه‌بو جه‌مال" ناوێك هه‌بووه كه له بنه‌ڕه‌تدا ناوی یوسف عه‌ونییه و به ره‌گه‌ز توركییه، یه‌كێكی دیكه‌ش به‌ناوی عه‌بدوڵا حه‌ممود كه نازناوه‌كه‌ی "ئه‌بو ساڵح" بووه و به ره‌گه‌ز مه‌غریبییه، ئه‌مه جگه‌له به‌ریتانییه‌كی به ره‌گه‌ز جه‌زائیئری به‌ناوی میلاز سیرۆ كه نازناوه‌كه‌ی "ئه‌بو حه‌فسه" بووه.
PM:04:18:19/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 3357
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت