به‌وێنه..ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ باران به هه‌ندێك ناوچه‌ی به‌غدای كرد
وێستگه نیوزـ
له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه باران زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عیراقی گرتووه‌ته‌وه و بووه‌ته‌هۆی داخستنی هه‌ندێك رێگه، ئه‌مینداریه‌تیی به‌غداش به‌رده‌وامه له راكێشانی ئه‌و باراناوه‌ی شه‌قامه‌كانی پایته‌ختی داپۆشیووه.
ده‌سته‌ی كه‌شناسیی عیراق رایگه‌یاندووه كه لێزمه‌باران زیاترله ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گرێته‌وه، ئاشكراشیكردووه كه ئه‌و بڕه بارانه‌ی له به‌غدا باریووه گه‌یشتووه‌ته 13 ملم.
هاوكات ئه‌مینداریه‌تیی به‌غدای پایته‌خت رایگه‌یاندووه كه كۆنتڕۆڵی ئه‌و بارانه كراوه كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19ی ئازاری 2017 له ناوچه‌كانی به‌غدا باریووه و رێژه‌ی بارانی ئه‌مڕۆشی به 30 ملم مه‌زه‌نده كردووه، داواشی له هاوڵاتیان كردووه له سه‌رپێچیی هه‌ر ئامێرێكی تایبه‌ت به فریاگوزاری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاگادار بكرێنه‌وه.
PM:04:01:19/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 4116
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت