‌نێرگز قادر ده‌چێته‌ گونده‌كان

وێستگه‌ نیوز ـ
خانمه‌ پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك به‌رنامه‌یه‌كی نوێ له‌كه‌ناڵه‌كه‌ی پێشكه‌شده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌م نزیكانه‌ پڕۆگرامی ژیان له‌ لادێ پێشكه‌ش ده‌كات.


نێرگز به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: ئاماده‌كاری كردووه‌ بۆ پێشكه‌شكردنی پڕۆگرامێك به‌ناوی ژیان له‌ لادێ له‌ كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك.

وتیشی: "له‌ به‌رنامه‌كه‌دا هه‌ر جاره‌و گوندێك به‌سه‌رده‌كه‌ینه‌وه‌ و چۆنێتی ژیانی هاوڵاتیان و گوندنشینان ده‌خه‌ینه‌ڕوو".

نێرگز قادر، ماوه‌یه‌كی زۆره‌ له‌ كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك پێشكه‌شكاری هه‌واڵه‌ سیاسییه‌كان و به‌رنامه‌ی به‌یانی كه‌ركوكه‌، رۆژی 15ی ئه‌م مانگه‌ به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا بووه‌وه‌، كه‌ ماوه‌ی چوار ساڵ بوو هاوسه‌رگیرییان كردبوو.


AM:09:08:19/03/2017


















ئه‌م بابه‌ته 33449 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو