ئه‌و هه‌شت وشه‌یه‌ی خانه‌واده‌ی شاهانه‌ی به‌ریتانیا هه‌رگیز به‌كاری ناهێنن!
وێستگه نیوزـ
ژیان گوزه‌راندن وه‌ك پادشا و شاژنه‌كان كارێكی ئاسان نییه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و شه‌پقه گرانبه‌هایانه‌ی چینه به‌رزه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی به‌ریتانی به‌كاری ده‌هێنن، ئه‌وان چه‌ند وشه و زاراوه‌یه‌كی دیاریكراو ده‌ڵێنه‌وه كه ده‌وترێت وه‌ك "وشه‌ی نهێنی" وایه.
به‌وته‌ی كیت فۆكس، نوسه‌ری كتێبی Watching the English: The Hidden Rules of English Behavior، له‌وانه‌یه هه‌ڵه‌یه‌كی زمان یه‌كسه‌ر هه‌ندێك له‌و ره‌فتار و نه‌ریتانه ئاشكرا بكات كه به شیاو هه‌ژمار نه‌كراون، هه‌ربۆیه ئه‌و خانمه‌نوسه‌ره له ورده‌كاریی ژیانی تایبه‌ت و گشتیی چینه به‌ره‌زانی كۆڵیووه‌ته‌وه تا گه‌یشتووه به چه‌ند ده‌سته‌واژه‌یه‌كی دیاریكراو و ژماره‌یه‌كی كه‌م له زاراوه كه ئه‌گه‌ری زۆره ته‌نها چینی ده‌سه‌ڵاتدار له خانه‌واده‌ی شاهانه‌ی كۆشكی وندسۆر له له‌نده‌ن له‌ناوخۆیاندا په‌یڕه‌وی بكه‌ن.
ئه‌گه‌ر خوازیاری ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵی كۆمه‌ڵگه‌ی به‌ریتانی بیت، ئه‌وا هه‌رگیز ئه‌م هه‌شت وشه‌یه به‌كارمه‌هێنه، چونكه خانه‌واده‌ی شاهانه به‌كاری ناهێنن و ئه‌گه‌ر تۆش وا بكه‌یت، ئه‌وا شیاوی ئه‌وه‌ی چاوت به شاژنی ئه‌و وڵاته بكه‌وێت:
1- ته‌والێت Toilet: میكا مایه‌ر، پسپۆڕی ئیتیكێتی شاهانه ئه‌م ئامۆژگارییه ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ویستت بچیته ته‌والێت، ئه‌وكاته‌ی به‌ره‌و ته‌والێته‌كه ده‌ڕۆیت وشه‌ی lavatory به‌كاریهێنه، چونكه شازاده‌ی كۆشك هیچكام له‌م وشانه Toilet و Bathroom بۆ ئاماژه‌دان به ته‌والێت به‌كارناهێنێت."
2- ببوره – Pardon
ئه‌گه‌ر شازاده ولیام گوێی له قسه‌كه‌ت نه‌بوو به وشه‌ی What – چی قسه‌كانت پێ ده‌بڕێت، وشه‌كانی Sorry و Pardon هه‌رچه‌ند نه‌رم و شایسته‌ش بن، له‌نێوان چینی به‌رزی به‌ریتانیا به‌كار نایه‌ن.
3- قه‌نه‌فه: خانه‌وانه‌ی شاهانه زۆر رقیان له‌وه‌یه بۆ ئاماژه‌دان به قه‌نه‌فه وشه‌كانی Sofa و Settee و Couch به‌كاربهێنن و ئه‌گه‌ر وا ناوی بهێنرێت، وه‌ك ئه‌وه وایه شاژن رۆژێكی ناخۆش له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌كه به‌سه‌ر به‌رێت.
4- ژووری دانیشتن – Living Room: ژووری دانیشتن له كۆشكی به‌كینگهام پێی ده‌وترێت ژوری وێنه‌كێشان Drawing rooms نه‌ك دانیشتن Living Room.
5- باوكه Dad: خه‌ڵكی چینی ناوه‌ند له به‌ریتانیا به Dad و Mum بانگی دایك و باوكیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌ك هه‌ر ئه‌ندامێكی خانه‌واده‌ی شاهانه كه شانازی به‌خۆیه‌وه بكات، شازاده چاڕڵز به Mummy بانگی ئه‌لیزابێسی دایكی و به Daddy بانگی شازاده فیلیپ-ی باوكی كردووه.
6- بۆن Perfume:
شازاده دیانا، شازاده‌خاتونی وێڵز، هه‌میشه حه‌زی له بۆنێكی تایبه‌ت به‌خۆی بوو به‌دیاریكراویش بۆنی Quelques Fleurs ، ئه‌و شازاده‌خاتونه هه‌روا گه‌وره ببوو كه به بۆن بڵێت Scent نه‌ك Perfume كه به‌گشتی له كۆمه‌ڵگه‌دا به‌كارده‌هێنرێت.
7- بالكۆنه - حه‌وشه‌ی ده‌ره‌وه Patio: ئه‌گه‌ر شازاده جۆرج و شا‌رلۆت-ی شازاده‌خاتوون بیانه‌وێت بچنه ده‌ره‌وه، باوكیان ده‌یانبات بۆ Terrace نه‌ك بۆ Patio ، چونكه ئه‌وان ئه‌و وشه‌یه به‌كارناهێنن.
8- شیك پۆش Posh: كیت فۆكس ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر وا بزانیت فێربوونی ئه‌م شته بچوكانه وات لێده‌كات Posh - شیك پۆش بیت، ئه‌وا ئه‌و وشه‌یه به‌كارمه‌هێنه، چونكه له‌بری ئه‌وه وشه‌ی Smart - زیره‌ك له بازنه‌ی چینه به‌رزه‌كاندا به‌كاردێت، ئه‌وان وشه‌ی Posh پۆش به گاڵه‌كردنه‌وه بۆ چینی ناوه‌ند به‌كارده‌هێنن.
PM:10:04:18/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 66541
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت