ئامۆژگارییه‌كی پزیشكی گرنگ بۆ ئه‌وانه‌ی جگه‌ره‌ده‌كێشن
وێستگه نیوز –
توێژینه‌وه‌یه‌كی سویدی رایگه‌یاند كه خواردنی سه‌وزه و میوه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی له ئێستادا جگه‌ره ده‌كێشن و ئه‌وانه‌شی له رابردوودا كێشاویانه مه‌ترسی تووشبوون به گیرانی سییه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه.
له‌نێو زیاتر له 40 هه‌زار پیاوی جگه‌ره‌كێشدا ئه‌وانه‌ی رۆژانه پێنج جار و زیاتر میوه و سه‌وزه ده‌خۆن سه‌دا 40 مه‌ترسی توشبوونی به نه‌خۆشی درێژخایه‌نی گیرانی سییه‌كان كه‌متره به‌راورد به‌و جگه‌ره‌كێشانه‌ی رۆژانه دوو جار و كه‌متر و سه‌وزه و میوه ده‌خۆن.
جوانا كالوزا سه‌رپه‌رشتیاری تیمی توێژینه‌وه‌كه له په‌یمانگای كارۆلینسكا له ستۆكهۆڵم وتی: "پێویسته هه‌موو جگه‌ره‌كێشه‌كان و ئه‌وانه‌شی له رابردوودا جگه‌ره‌كێش بوون تا ده‌توانن سه‌وزه و میوه بخۆن".
وتیشی: "هه‌ر ژه‌مێكی زیاده‌ی میوه و سه‌وزه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشی درێژخایه‌نی گیرانی سییه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه".
نه‌خۆشی درێژخایه‌نی گیرانی سییه‌كان پرۆسه‌ی هه‌ناسه‌دان قورس ده‌كات و ره‌نگه ببێته هۆی كۆكه و شێوه‌ی زۆر بڵاوی ئه‌م نه‌خۆشییه بریتییه له ئاوسانی سییه‌كان و هه‌وكردنی درێژخایه‌ن و زۆرجار تووشی جگه‌ره‌كێشه‌كان و ئه‌وانه‌شی له رابردوودا جگه‌ره‌كێش بوون، ده‌بێت.
ئه‌نجامده‌رانی توێژینه‌وه‌كه ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه "ئه‌و دژه ئۆكسیدانه‌ی له میوه و سه‌وزه‌دا هه‌ن هاوكارن بۆ پاراستنی سییه‌كان له زیانه‌كانی جگه‌ره‌كێشان".
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:09:17:18/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 21065
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت