به‌وێنه.. ته‌رمی ئه‌و منداڵه‌ی سه‌ربازێكی عیراقیی هێنایه گریان
وێستگه نیوزـ
هێزه‌كانی سوپای عیراق گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵیان له ده‌وروبه‌ری موسڵ دۆزیییه‌وه كه ته‌رمی 24 كه‌سی تێدابووه و زۆربه‌ی قوربانییه‌كانیش منداڵن و به‌ده‌ستی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش كوژراون.
سایتی ده‌یلی مه‌یڵ-ی به‌ریتانیا چه‌ند وێنه‌یه‌كی له‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه وێنه‌كان مرۆڤ توشی شۆك ده‌كه‌ن، یه‌كێكیش له قوربانییه‌كان منداڵێكه كه له وێنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه و له پێخه‌فێك پێچراوه، سه‌رجه‌م وێنه‌كان و بەتایبەت وێنەی منداڵەکە، وایان له سه‌ربازه عیراقییه‌كان كردووه بێنه گریان و بۆ ئه‌و قوربانییانه غه‌مبار بن.
گۆڕه‌كان به‌و قوڵییه هه‌ڵنه‌كه‌ندراون كه ته‌رمه‌كانیان تێدا به‌ته‌واوی بشاردرێته‌وه و سه‌ربازه عیراقییه‌كان له دووری ده‌یان مه‌ترێك له رێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی دۆزیویاننه‌ته‌وه.
PM:05:51:17/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 45749
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت