به‌ریتانیا..بۆیه‌كه‌مجار رێگه‌درا منداڵێك له سێ كه‌س ببێت
وێستگه نیوزـ
پزیشكه‌كانی شاری نیوكاسل له به‌ریتانیا یه‌كه‌م ره‌زامه‌ندییان له‌و وڵاته وه‌رگرت بۆ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی منداڵبوون كه له پیاوێك و دوو ژنه.
تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی بڵاویكرده‌وه كه ئه‌م ته‌كنه‌لۆجیا پێشكه‌وتووه خۆی له ڤاكسین پێدانی ده‌ستكرد ده‌بینێته‌وه تا رێگه له مردنی كۆرپه بگیرێت به‌هۆی توشبوون به‌و نه‌خۆشییانه‌ی په‌یوه‌ندییان به جینه‌كانه‌وه هه‌یه، پزیشكه‌كانی ناوه‌ندی پیتاندنی نیوكاسڵ-یش ده‌ڵێت كه ئه‌و ره‌زامه‌ندی و مۆڵه‌ته‌ی پێاندراوه "هه‌واڵێكی مژده‌به‌خش" و "رۆژێكی گرنگه" بۆ نه‌خۆشه‌كانیان.
ته‌كنه‌لۆجیاكه رێگره له توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی ماتۆكۆندریا كه هۆكاره بۆ نه‌مانی وزه‌ی ته‌واو بۆ كاركردنی دڵ و به‌رده‌وامبوونی كه پێشتر بووه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له ژن و مێرد كۆرپه‌كانیان له‌ده‌ست بده‌ن، ئه‌وه‌ش زانراوه كه نه‌خۆشییه‌كه له دایكه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ كۆرپه، هه‌ربۆیه ته‌كنه‌لۆجیای پیتاندن په‌ره‌ی پێدراوه و تیایدا هێلكه‌ی خۆبه‌خشێك و یه‌كێكی دیكه‌ی دایكه‌كه و سپێرمی باوكه‌كه به‌كارده‌هێنرێت بۆ دروستبوونی منداڵه‌كه.
له‌رووی واقعیشه‌وه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ساڵی 2018 یه‌كه‌م منداڵی به‌ریتانی له‌دایك بێت كه سه‌رچاوه‌كه‌ی له پیاوێك و دوو ژنه‌وه‌یه، منداڵه‌كه‌ش رێژه‌یه‌كی كه‌م له DNAی خانمه خۆبه‌خشه‌كه هه‌ڵده‌گرێت و پزیشكه‌كانیش ده‌ڵێت كه منداڵه‌كه هه‌موو سیفه‌ته جه‌سته‌ییه‌كانی باوك و دایك وه‌رده‌گرێ و كه‌سایه‌تیی ته‌واو له دایك و باوكه‌كه ده‌چێت.
لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی به‌ریتانیا جه‌ختیانكردووه كه كرداره‌كه یاساییه و بۆ ئه‌نجامدانی ده‌بێت هه‌رسێ لایه‌نه‌كه ره‌زامه‌ندیی داموده‌زگای كوتان له به‌ریتانیا وه‌ربگرن كه پێی ده‌وترێت ده‌سته‌ی پیتاندنی مرۆیی و زانستی كۆرپه‌له.
PM:03:20:17/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 54029
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت