مه‌رجه‌عێكی ئایینی بۆ ئه‌ردۆغان: به‌س ئه‌وه‌نده له ده‌رگای ئه‌وروپا بده
وێستگه نیوزـ
مه‌رجه‌عێكی باڵای شیعه‌كان داوای له‌و چه‌كدارانه‌ی داعش ده‌كات، كه ده‌ستیان به خوێنی عیراقییه‌كان سور نه‌بووه، تۆبه بكه‌ن، به سه‌رۆك كۆماری توركیاشی وتووه بگه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌ته‌وه‌ی ئیسلام و واز له ده‌رگادانی ئه‌وروپا بهێنێت.
له به‌یاننامه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆیدا، محه‌مه‌د ته‌قی موده‌ریسی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عیراق رایگه‌یاندووه كه ده‌وڵه‌ت دادگای دادپه‌روه‌ری بۆ ئه‌و داعشانه دانه‌وه كه خوێنیان به‌ده‌ستی عیراقییه‌كان سور نه‌بووه، "ئامانجی ئیسلامیش له هه‌ر شه‌ڕێك جگه‌له ئاشتی، هیچی دیكه نه‌بووه".
موده‌ریسی داواشی له گه‌لانی عیراق كردووه زیاتر پشتیوانی له هێزه چه‌كداره‌كان بكه‌ن و ئه‌و ئاوارانه‌ش له‌خۆبگرن كه له ناوچه‌كانیان هه‌ڵدێن، به ئه‌ركی سه‌ركرده‌كانی وڵاتیشی زانیووه دوای كۆتایی هاتنی نزیكی داعش، ده‌ستپێشخه‌ریی جدییان هه‌بێت بۆ یه‌كڕیزی هه‌بێت.
له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئه‌و مه‌رجه‌عه باڵایه رایگه‌یاندووه كه ئه‌ركێكی گرنگ له‌رێگه‌ی عیراقییه‌كاندایه، ئه‌ویش دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌ی نیشتمانیی زیاتره كه دووربێت له تایه‌فه‌گه‌ری و ده‌ستی حزب و جیاوازیی چینایه‌تی، چونكه به‌وته‌ی ئه‌و "ئیسلامی میانڕه‌و وه‌ك ئه‌شكه‌وتێكی پته‌و وایه كه سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان په‌نای بۆ ده‌به‌ن".
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌یدا، محه‌مه‌د ته‌قی موده‌ریسی داوای له توركیا كردووه تا كات به‌ده‌سته‌وه ماوه و كارله‌كار نه‌ترازاوه، بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناو ژینگه‌ی ئیسلام و رووی له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كردووه و وتویه‌تی: "بێتاقه‌ت نه‌بوون له ده‌رگادانی ئه‌وروپا؟ ئێستا كاتی ئه‌وه نییه بگه‌ڕێنه‌وه ناو نه‌ته‌وه‌ی ئیسلام و له‌گه‌ڵ نیشتمانه گه‌وره‌كه‌تان تێكه‌ڵ ببنه‌وه؟".
وتیشی: "هه‌ندێك هێشتا له ئه‌وروپا هه‌ر له كه‌شی شه‌ڕی سه‌لیبییه‌كاندا ده‌ژین، پێ,یسته بگه‌ڕێنه‌وه بۆ باوه‌شی نه‌ته‌وه‌ی ئیسلام".
له 27ی كانونی دووه‌می 2017، هه‌مان مه‌رجه‌عی باڵا داوای له عیراق و توركیا و ئێران كردبوو یه‌كێتییه‌كی كۆنفیدڕاڵی دابمه‌زرێنن كه چه‌ند ولایه‌تێكی ئیسلامیی یه‌كگرتوو له‌خۆبگرێت، داواشی له ئیداره‌ی ئه‌مریكا كردبوو شوێن ره‌گ و ریشه‌ی تیرۆر بكه‌ون و له ره‌گه‌وه ده‌ری بهێنن.
PM:02:14:17/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 5157
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت