عه‌بادی: شه‌ڕی تیرۆرستانێكمان كرد كه درێژكراوه‌ی رژێمی به‌عس بوون
وێستگه نیوزـ
له په‌یامێكدا كه به‌بۆنه‌ی یادی 29 ساڵه‌ی كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه بڵاویكردووه‌ته‌وه، سه‌رۆكی وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند: به‌ره‌نگاری نه‌وه‌یه‌ك له تیرۆستان بووینه‌ته‌وه كه درێژكراوه‌ی رژێمی به‌عسی له‌ناوچوو بوون و به‌سه‌ریشاندا سه‌ركه‌وتین.
له‌و په‌یامه‌یدا كه پێگه‌ی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، حه‌یده‌ر عه‌بادی رایگه‌یاندووه كه ئه‌مڕۆ 16ی ئازاری 2017 به خه‌مبارییه‌وه یادی یه‌كێك له رژێمی دیكتاتۆریی له‌ناوچوو ده‌كه‌ینه‌وه كه تاوانی هه‌ڵه‌بجه‌ی ئه‌نجامداوه و به‌هۆیه‌وه "هه‌زاران كوردی بێتاوانی عیراق" بوونه قوربانی و به چه‌كی كیمیایی كۆمه‌ڵكوژ كران كه هێشتا ئاسه‌واره‌كانی شایه‌تی ئه‌وه‌یه حزبی به‌عسی له‌گۆڕنراو چیی به گه‌له‌كه‌ی كردووه.
عه‌بادی رایگه‌یاندووه كه ئێستا له كه‌شێكی دیموكراتیی فره‌یی فه‌راهه‌مكراوه كه هه‌مووان به‌شدارن تیایدا، چاومان بڕیووه‌ته بنیادنانی داهاتوویه‌ك بۆ گه‌له‌كه‌مان له‌ژێر سایه‌ی وڵاتێكدا كه ئاسایشی تێدابێ و ده‌وڵه‌تێك بێت خه‌ڵكه‌كه‌ی بپارێزێت، ئێمه شه‌ڕی نه‌وه‌یه‌ك له تیرۆرستانمان كرد كه درێژكراوه‌ی رژێمی به‌عسی له‌ناوچوو بووه و به پاراستنی سه‌ر و ماڵی خه‌ڵك و به‌رگریكردن له ئازادییه‌كه‌ی به هه‌ر نرخێك بێت، به‌سه‌ریاندا سه‌ركه‌وتین.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا عه‌بادی وتویه‌تی: "سڵاو بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه بوونه‌ته قوربانیی ده‌ستی به‌عس هه‌ر له باكور تا باشوری عیراق و خه‌ڵكه‌كه‌مان له هه‌ڵه‌بجه كه ده‌بێته په‌ڵه‌یه‌ك و هه‌میشه به شوێن ئەنجامدەرانی ئەو تاوانەوە دەبێت"، راشگه‌یاندووه: "یادكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه جگه‌له یه‌كڕیزی و هێز و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر بنه‌مانی دادپه‌روه‌ری و حه‌قمان بۆ زیاتر ده‌كات."
PM:06:36:16/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 3905
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت