بەڤیدیۆ... فرۆکەیەکی ئیماراتی سەرکێشی دەکات و لەناو بەفردا دەنیشێتەوە


وێستگە نیوز -

فرۆکەیەکی ئیماراتی سەرکێشی دەکات بەوەی لەناو فرۆکەخانەی دالاس ی پایتەختی واشنتۆنی ئەمریکا  لەگەڵ ئەوەی  فرۆکەخانە بەفر دایپۆشیوە ئەو دەنیشێتەوە بەسەرکەوتوانە لەو رێرەوەی بۆی دیاری دەکەن.

فرۆکەخانەکە لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویانە کە فرۆکەیەکی ئیماراتی کە لە دوبەیەوە هاتبوو یەکەم گەشتی فرۆکە بوو کە لە فرۆکەخانە لە رۆژی دوو شەممەی رابردوو نیشتەوە.

بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لەناو فرۆکەخانە گیراوە، ئەوە رووندەکاتەوە کە فرۆکەکە چۆن بە سەرکەوتوویی دەنیشێتەوە.

گەشتەکانی فرۆکە لە ناو فرۆکەخانەی دالاس راگیرابوون بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفرەی کە رۆژهەلاتی ئەو ولاتەی گرتبووە.




PM:03:11:15/03/2017


ئه‌م بابه‌ته 20246 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت