"ئه‌وه‌ی به‌عس له ساڵی نه‌وه‌ده‌كان به‌رانبه‌ر به كورد نه‌یكرد، عه‌بادی به‌ته‌مایه بیكات"
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته بودجه‌ی به‌شه ده‌رمانی هه‌رێم له پاره‌ی حاكمیه خه‌رج بكرێت و جیا نه‌كرێته‌وه، په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی رژێمی پێشوو له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان به‌رانبه‌ر به كورد نه‌یكرد، عه‌بادی به‌ته‌مایه بیكات".
دكتۆره ئه‌شواق جاف، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: دوێنێ دووشه‌ممه پرسیاریان له وه‌زیری ته‌ندروستی عیراق كرد له‌سه‌ر ئه‌و نووسراوه‌ی بڵاوبووه‌ته‌وه له‌باره‌ی پاره‌ی به‌شه ده‌رمانی هه‌رێمه‌وه.
وتیشی: "وه‌زیری ته‌ندروستی عیراق ته‌ئكیدی كرده‌وه كه ئه‌و نووسراوه خۆی ده‌ریكردووه‌و ساخته نییه".
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌شواق جاف، نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پێشنیازی كردووه، بودجه‌ی به‌شه ده‌رمانی هه‌رێم بخرێته سه‌ر رێژه‌ی سه‌دا 17ی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی عیراق، ئه‌شواق وتی: "ئه‌و پێشنیازه له‌كاتی گفتوگۆی بودجه‌ی 2017دا كراوه و ده‌مانه‌وێت بزانین كێ كردوویه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی پرسیاره‌كه رووبه‌ڕووی ئه‌و بكه‌ینه‌وه".
په‌رله‌مانتاره كورده‌كه وتی: "پاره‌ی به‌شه ده‌رمان له بودجه‌ی حاكمیه ده‌درێت و نابێت به هیچ جۆرێك بگوازرێته‌وه بۆ سه‌ر هیچ بابێكی دیكه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14ی ئازاری 2017، د. رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق به نوسراوێك داوای له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه ئه‌و 120 ملیار دیناره‌ی كه بۆ ده‌رمانی هه‌رێم ته‌رخانكراوه بدرێته هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان ده‌رمان بكڕن.
ڕاشیگه‌یاند، له‌سه‌ر ئه‌و نوسراوه قسه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی عیراق كردووه و ئه‌ویش پێ راگه‌یاندووه ئه‌و نوسراوه بۆ ئه‌وه نه‌بووه كه ده‌رمانی هه‌رێم ببڕێت.
هه‌روه‌ها رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حه‌یده‌ر عه‌بادی له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سلێمانی ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌و ده‌رمانی هه‌رێمی نه‌بڕیوه و به‌ڵێنی ئه‌وه‌شیداوه كه به‌دواداچوون بۆ ئه‌و داوایه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق بكات.
لای خۆیه‌وه مه‌سعود حه‌یده‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبوك نووسیویه‌تی: "ئه‌وه‌ی رژێمی له‌گۆرنراوی پێشوو نه‌یكرد له ساڵانی نه‌وه‌ته‌كان به‌رانبه‌ر به كورد، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌ته‌مایه ئه‌نجامی بدات، له سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌وه‌ته‌كان هه‌موو جۆره ئابڵوقه‌یه‌ك خرابووه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن رژێمی له‌گۆرنراوی به‌عس، به‌ڵام دا‌و ده‌رمانی له خه‌ڵكی نه‌بری".
روونیشیكرده‌وه: به پێی نووسراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فیدراڵی وه‌زاره‌تی دارایی كه سه‌رۆك وه‌زیران سه‌رپه‌رشتی ده‌كات پاره‌ی ده‌رمانی هه‌رێمی كوردستانی خه‌رج نه‌كردووه، ئه‌م جۆره فه‌رمانه ته‌نها سه‌رۆك وه‌زیران حه‌یدر عه‌بادی لێی به‌رپرسه، سیاسه‌ت و بریاره‌كانی دوژمنكارانه‌یه به‌رانبه‌ر به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، به كه‌مكردنه‌وه‌ی پاره‌ی جووتیارانی هه‌رێم و بریاری برینی پاره‌ی ده‌رمانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌رای بوونی سه‌دان هه‌زار ئاواره‌ی ناوچه‌كانی عیراق كه سوودمه‌ندن له كه‌رتی ته‌ندروستی هه‌رێم.
ده‌شڵێت: "شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم له نه‌فه‌قاتی حاكمه بۆ ده‌رمان 109 ملیار و 814 ملیۆن دیناره بۆ ساڵی 2017، ئه‌مه‌ش له یاسای بودجه‌دا چه‌سپێندراوه و حكومه‌تی فیدراڵی مولزه‌مه خه‌رجی بكات".
مه‌سعود حه‌یده‌ر ده‌شنووسێت: "ئه‌ركی هه‌ر پێنج فراكسیۆنه كوردستانییه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عیراقه هه‌ڵوێستی سیاسی بنوێنن به‌رانبه‌ر بڕیاره زاڵم و شۆڤێنیه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كه مه‌زڵومترین چینی كۆمه‌ڵگای كردووه به ئامانج".
PM:02:04:14/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 9721
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت