نرخی نه‌وت بۆ نزمترین ئاستی سێ مانگی رابردوو دابه‌زی
وێستگه نیوزـ
له سه‌روبه‌ندی زیادبوونی نه‌وتی عه‌مباركراوی ئه‌مریكا و چالاكییه‌كانی هه‌ڵكه‌ندنی بیره نه‌وت، ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت بۆ نزمترین ئاست دابه‌زی كه له‌ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا دابه‌زینی له‌وجۆره‌ی به‌خۆوه نه‌بینیووه.
به‌پێی چاودێرانی ئابوری، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی دیكه‌ی دابه‌زینی نرخی نه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و گه‌شبینییه‌ی كه سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی رێكخراوی ئۆپیك هه‌یه بۆ سنورداركردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، هه‌ربۆیه له مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13ی ئازاری 2017 نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برنت-ی پێوانه‌یی بۆ 51 دۆلار و 30 سه‌نت دابه‌زی.
پێشتریش نرخی نه‌وت زیاتر دابه‌زینی به‌خۆوه بینیووه و گه‌یشتبووه و 50 دۆلار و 85 سه‌نت، هاوكات نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ته‌كساس 15 سه‌نت دابه‌زی و گه‌یشته 48 دۆلار و 34 سه‌نت، به‌گشتیش ئه‌م نرخانه نزمترین ئاستن كه له‌ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا كه‌رتی نه‌وت به‌خۆیه‌وه بینیبێتی.
له هه‌فته‌ی رابردووه‌وه نرخی نه‌وت به‌ڕێژه‌ی 8% دابه‌زیووه و ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین دابه‌زینی هه‌فتانه‌یه كه له ماوه‌ی چوار مانگی ربردوودا نرخی نه‌وت به‌خۆیه‌وه بینیبێتی و پێشبینیش ده‌كرێت كه ئه‌م دابه‌زینه به‌مجۆره‌ی ئێستا به‌رده‌وام نه‌بێت.
PM:06:10:13/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 3539
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت