تایبه‌تمه‌ندییه‌كی گرنگی "iPHONE" كه زۆر كه‌س نایزانێت
وێستگه نیوز –
ئامێره‌كانی "iPHONE" تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی تایبه‌تیان هه‌یه كه زۆر كه‌س نایزانێت ئه‌ویش توانای گۆڕینی ئامێرهیهكه بۆ هاوێنه‌ی گه‌وره‌كردن.
كارپێكردنی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه ئاسانه و ته‌نها پێویسته له‌ڕێی "Settings" لیستی ئاماده‌كردن بكه‌یته‌وه و دواتر گه‌وره‌كردن "magnifier" به‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه بخه‌یته‌كار:
1-له لیستی ئاماده‌كردن "Settings"، ئاماده‌كردنی گشتی "General"هه‌ڵبژێره و دواتر "Accessibility" بكه‌ره‌وه.
2- كلیك بكه بۆ كارپێكردنی گه‌وره‌كردن "Magnifier".
3- سێ جار كلیك له دوگمه‌ی سه‌ره‌كی "Home button" بكه بۆ ئه‌وه‌ی هاوێنه‌ی گه‌وره‌كردن كارا بێت.
4-دواتر ده‌توانیت شته‌كان بچووك و گه‌وره بكه‌یت و رووناكی شاشه‌كه بگۆڕیت سه‌ره‌ڕای به‌كارهێنانی "Filters" وێنه‌ی جیاواز بۆ باكگراوندی مۆبایله‌كه.
بۆ ده‌رچوون له باری هاوێنه‌ی گه‌وره‌كردن، جارێكی تر كلیك له دوگمه‌ی سه‌ره‌كی "Home button" بكه.
به‌گوێره‌ی پێگه‌ی "The Telegraph"ی به‌ریتانی، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه بۆ ئه‌و كه‌سانه به‌سووده كه چاویان كز بووه.
AM:10:44:13/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 26485
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت