ئاگاداری لەزگەی سەرمیوەكان بن
وێستگە نیوز -
بەشێك لەو میوانەی ئێستا لە بازاڕ و ماركێتەكان هەیە لەزگەیەكی بچوكی لەسەرە كە ڕەنگە زۆر كەس گرنگیەكەی نەزانێت ،ئەو لەزگانە كۆمەڵێك زانیاری گرنگی لەسەرە كە گرنگی و بەهای میوەكە نیشان دەدات.
ئەو زانیاریانەی لەسەری نوسراوە نییشاندەرێكە بۆ ئەوەی ئەو میوەیە چ جۆرێك پەین بۆ گەورەكردنی بەكارهێنراوە .
بەگشتی سێ جۆر بەرهەمی میوە لە بازاڕەكاندا بونی هەیە، جۆرێكیان ئەوانەن كە بەپەینی كیمیاوی گەورە كراون و بەشێكیان بە پەینی سروشتی ئاژەڵی و بەشی سێیەمیش ئەو جۆرە میوانەن كە دەستكاری پێكهاتەی بۆماوەییان كراوە.
ئەگەر لەسەر لەزگەكە پێنج ژمارە بوونی هەبێت و یەكەم ژمارە بە 9 دەستپێبكات ئەوە مانای وایە ئەو میوەیە بەرهەمێكی سروشتیە و هیچ پێكهاتەیەكی كیمیاوی بەارنەهێنراوە لەبەرهەمهێنانیدا .
ئەگەر لەسەر لەزگەكە تەنها چوار ژمارە هەبێت و بەژمارە 3 دەستپێبكات ئەوە مانای وایە ئەو بەرهەمانە بەڕێگەی كشتوكاڵی ڕۆتینی بەرهەمهێنراون .
ئەگەر لەسەر لەزگەكە پێنج ژمارە نوسرا بوو و بە ژمارە 8 دەستیپێكردبوو ئەوە مانای وایە ئەو میوەیە دەستكاری پێكهاتە بۆماوەیەكەی كراوە و باشتر وایە دوور بكەونەوە لەخواردنی ئەم جۆرە میوانە .
لەئێستادا لەناو بازاڕو ماركێتەكان بەشێوەیەكی گشتی تەنها ئەو جۆرەی میوە هەیە كە ئەو جۆرە لەزگانەی لێدراوە كە لە پێنج ژمارە پێكهاتوە و بەژمارە 4 دەستپێدەكات ، ئەمە ئەو جۆرەی میوەیە كە پەینی كیمیاوی بەكارهێنراوە بۆ گەورەكردن و بەرهەمهێنانیان.
سەرچاوە: .alarabiya
PM:07:48:03/03/2017
ئهم بابهته 8595
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت