چۆن بزانین ئەو وێب سایتەی دەیکەینەوە ڤایرۆسی تێدایە


وێستگە نیوز -

زۆر جار له‌ کاتی کردنه‌وه‌ی ‌هه‌ر وێب سایتێک ترسی ئه‌وه‌مان هه‌یه‌ که‌ ئه‌و وێب سایتە ڤایرۆسی تێدایه‌ یان نا ؟

راسته‌ هه‌ندێک ئه‌نتی ڤایرۆس هه‌یه‌ بۆ نموونه‌ وه‌کو نۆرتن یان كاسپەرسكای ئاگادارت ده‌کاته‌وه‌ له‌ بوونی ڤایرۆس به‌ڵام ئێمه‌ لێره‌دا باس له‌ رێگایه‌کی زۆر ئاسان ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هیچ ئه‌نتی ڤایرۆسێکیشت نه‌بێت بتوانیت ئه‌و وێب سایتەی که‌ ڤایرۆسی تێدایه‌ نه‌یکه‌یته‌وه‌ ئه‌ویش له‌ رێگای نوسینی ناوی وێب سایتەکە له‌ سێرچی گۆوگڵ ( Google.com ) کاتێک ناوی وێب سایتەکە ده‌نووسین له‌ گه‌رانی گۆوگڵ.

ئه‌گه‌ر هاتوو له‌ ژێر ناوی وێب سایتەکە به‌ زمانی ئینگلیزی نووسراو بوو ( This site may harm your computer )

ئه‌وا ئه‌و وێب سایتە ڤایرۆسی تێدایه‌ و چاکتر وایه‌ نه‌یکه‌یته‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر هیچ شتێکیش نه‌نوسراو بوو له‌ ژێر ناوی ماڵپه‌ره‌كه‌ ئه‌وا ده‌توانیت وێب سایتەکە بکه‌یته‌وه‌.


PM:07:36:03/03/2017


ئه‌م بابه‌ته 3659 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو