ڤلادیمێر پوتن و نۆكیای 3310
وێستگه نیوزـ
كۆمپانیای كاڤیار-ی روسی به‌مدواییه به‌رهه‌مێكی نوێی مۆبایلی نۆكیا 3310ی پێشنیاز كردووه كه زاخاوی ئاڵتون كراوه و وێنه‌یه‌كی ڤلادیمێر پوتن-ی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ی له‌سه‌ره.
كۆمپانیای كاڤیار كه تایبه‌تمه‌نده به كاری هه‌ڵكۆڵین له‌سه‌ر مۆبایل، ئاماژه‌یبه‌وه‌داوه كه ئه‌م نۆكیایه به هه‌ردوو كانزای ئاڵتون و تیتانیۆم دیزاین كراوه و هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه تا مه‌زنیی پوتن و شێواز و ره‌فتاری ئه‌و سه‌رۆكه ده‌ربخات.
كۆمپانیاكه رێكه‌وتی نێوان یه‌كه‌م ساڵی به‌رهه‌مهێنانی نۆكیای 3310 و كاتی سه‌رۆكایه‌تیی ڤلادیمێر پوتن قۆستووه‌ته‌وه، چونكه به‌رهه‌مه‌كه له ساڵی 2000 بۆ یه‌كه‌مجار كه‌وته بازاڕه‌وه و هه‌ر له‌و ساڵه‌شدا ڤلادیمێر پوتن چووه‌سه‌ر كورسیی سه‌رۆكایه‌تی.
پێشتریش كۆمپانیای كاڤیار كۆپییه‌كی له مۆبایلی ئایفۆن دروستكرد كه ئه‌ویش وێنه‌ی ڤلادیمێر پوتن-ی له‌سه‌ر هه‌ڵكۆڵراوه و ئه‌وكاره‌شی له یادی له‌دایكبوونی پوتندا كرد.
به‌مدواییه كۆمپانیای ئێم ئێم دی فینلاند كه به‌رهه‌مهێنه‌ری مۆبایلی نۆكیایه، به‌رهه‌مێكی نوێی مۆبایلی 3310ی به 52 دۆلار خسته‌بازاڕه‌وه و ئاستی جه‌ماوه‌ریی ئه‌و جۆره مۆبایله‌ی قۆسته‌وه كه ئه‌وكاته‌ی بۆ یه‌كه‌مجار خرایه بازاڕ، ده‌یان ملیۆن كه‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به‌كاریان هێنا.
PM:10:21:02/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 4555
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت