فەیسبووک هەوڵدەدات پێشبینی خۆکوژی بەکارهێنەرانی بکات


وێستگه‌ نیوز ـ
مارگ زوگەربێرگ بونیادنەری فەیسبووک ڕایگەیاند کۆمپانیاکەی هەوڵدەدات پێشبینی خۆکوژی بەکارهێنەرانی بکات و ڕێگری لەو هەوڵە بکات.

فەیسبووک دەیەوێت لە مانگی پێنجی ئەمساڵ کۆمەڵێک تایبەتمەندی بۆ تۆڕەکەی زیاد بکات و پێشبینی فشاری دەروونی و خۆکوژیش یەکێک دەبێت لە تایبەتمەندییەکان.

بەپێی ئاماری تەندرووستی جیهانی لەهەر 40 سانییەکدا لە سەر ڕووی زەوی کەسێک خۆی دەکوژێت، بەمەش لە هەر ساڵێکدا 800 هەزار کەس خۆی دەکوژێت، ئەمەش ئەو ئامارەیە کە فەیسبووک دەیەوێت ڕێگری لە گەورەبوونی ژمارەکە بکات.

هەوڵە نوێیەکەی فەیسبووک لەناو لایڤ فەیسبووکدایە، ئەگەر کەسێک ویستی بە ڕاستەوخۆ لە لایڤ خۆی بکوژێت تۆ دەتوانی ڕاستەوخۆ پەیوەندی پێوەبکەیت، یان بابەتەکە بە ئاسانی بدەیتە فریاکەوتنی خێرا.

لەماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا فەیسبووک شوێنی بڵاوبوونەوە یان بە تازەیی لایڤکردن بووە لە کاتی خۆکوژیدا، ئێستا فەیسبووک دەیەوێت بە هەستیارییەک ڕەفتار و قسەی ئەو کەسە بناسێتەوە کە دەیەوێت خۆ کوژی بکات و بتوانێت لەو ڕێگاوە توڕەبوونی بەکارهێنەرەکەی سارد بکاتەوە.

فەیسبووک لەگەڵ هەوڵەکانی بۆ ڕێگری لە خۆکوژی هاوکات ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە بەناوی Facebook Safety کە هەوڵدەدات وا لەبەکارهێنەرانی بکات ئەو کەسانەی لە کێشە و فشاری دەروونیدان هاوکارییان بکرێت.


AM:10:01:02/03/2017


ئه‌م بابه‌ته 3867 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو