به‌ڤیدیۆ..قیرتاوكردنی شه‌قامێكی دوو سایدی چوار كیلۆمه‌تری له‌ماوه‌ی پێنج خوله‌كدا
وێستگه نیوزـ
له ئوسترالیا شه‌قامێك به درێژیی زیاترله چوار كیلۆمه‌تر له‌ماوه‌ی ته‌نها پێنج خوله‌كدا قیرتاو ده‌كرێت.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌كه‌وتووه كه نه‌ك خێرایی پرۆسه‌ی قیرتاوكردنه‌كه، به‌ڵكو لێهاتوویی شۆفێری ئامێر و بارهه‌ڵگره‌كانیش سه‌رسامكه‌ره و وه‌ك دیاره شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كان چۆن بە خێراییەکی زۆر دەگەڕێنەوە بۆ دواوە بێ ئەوەی یه‌ك سانتیمه‌تر لابدات یا خوار بڕوات.
ئه‌مه جگه‌له خێرایی ووشکبونەوەی قیرەکە و مادده‌ی به‌كارهاتووه له دروستکردنی شەقامەکەدا كاتێك بارهه‌ڵگره‌كه بەسەریدا دەڕوات بێ ئەوەی جێ تایەکەی دیاربێت.
هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژی دانانی ئەم گرته ڤیدیۆییە لە پێگه‌ی یوتیوب 14 ملیۆن کەس بینیویەتی.
AM:10:54:28/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 20941
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت