ره‌شاد گه‌ڵاڵی: رێگه نه‌درا به‌رپرسێكی یه‌كێتی بێته ناو مه‌خموره‌وه
وێستگه نیوز ـ هەستیار
به‌رپرسێكی یه‌كێتی له مه‌خمور ئاشكرایده‌كات، له بازگه‌ی مه‌خمور رێگری له چوونی لێپرسراوی كۆمیته‌ی حه‌مدانیه‌ی یه‌كێتی كراوه بێته ناو شاره‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12ی كانوونی دووه‌می 2017، ره‌شاد گه‌ڵاڵی، لێپرسراوی كۆمیه‌ته‌ی مه‌خموری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو له بازگه‌ی مه‌خموری پێشمه‌رگه رێگری له چونی غازی فه‌یسه‌ڵ كاكه‌یی، ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندو لێپرسراوی كۆمیته‌ی حه‌مدانیه‌ی یه‌كێتی كرا بێته مه‌خموره‌وه.
وتیشی: "له‌دوای په‌یوه‌ندیكردن به لیژنه‌ی ناوچه‌ی مه‌خمورو هه‌وڵدانێكی زۆر‌و چه‌ندین به‌ڵێن دواجار رێگه نه‌درا ئه‌و كادیره‌ی یه‌كێتی بێته ناو مه‌خمور".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه شه‌وی سێشه‌ممه 10ی كانوونی دووه‌می 2017، له بازگه‌ی پردێ رێگه نه‌درا په‌رله‌مانتاران سۆران عومه‌ر و عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، بچنه ناوشاری هه‌ولێره‌وه و گه‌ڕێندرانه‌وه بۆ سلێمانی.
PM:02:05:12/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 4483
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت