بە وێنە.. لە گەرمیان ئاهەنگێکی بوک گواستنەوە بە شێوەی کۆنی کوردی بەڕێوەچوو
وێستگه نیوز ـ
ئەوانەی لێرەدا دەبیندرێن هاتوون تا بەشداری لە ئاهەنگێکی بوک گواستنەوەدا بکەن و بە خەڵکی بڵێن سەرەڕای دۆخی ئێستا "ژیان بەردەوامە".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری گەرمیان ئەرکی سەرپەرشتیکردنی ئاهەنگێکی بە شێوازی کۆنی کوردی لە گەرمیان گرتە ئەستۆ، کە لە ئاهەنگەکەدا هەموو بڕگەکانی شای کۆن لەلایەن ئامادەبوانەوە جێ بەجێکرا.
محەمەد حاجی کامیلی زاوا و ماریا حاجی قادری بوک، جلی کۆنی کوردییان پۆشی و بە ئەسپ و عارەبانە ژیانێکی نوێیان دەستپێکرد.
بوک و زاوا و کەسانی نزیکی هەردوولا ڕۆشتنە نزیک قەڵای شیروانە و لەوێ زیاتر نیشانیاندا کە ئاهەنگەکەی ئەوان فۆلکۆلۆری کوردییە و گەڕانەوەیە بۆ سەردەمێک کە ئەمە یەکەم و کۆتا شێوازی ئاهەنگی بوک گواستنەوە بووە.
لە ئاهەنگەکەدا هەندێک لە هاوڵاتیان لەجێگای جوڵاندی ئۆتۆمبیلەکانیان ئەسپیان هێنا و یاری ڕمبازێنیان کرد کە کاتی کۆن بڕگەیەک بووە لە ئاهەنگی بوک گواستەوە.
PM:01:52:12/01/2017
ئهم بابهته 10053
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت