ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق دانیشتنه‌كانی ده‌ستپێكرده‌وه
وێستگه نیوزـ
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق دانیشتنی دووه‌می وه‌رزی یاسادانانی نوێی به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌لیم جبوری، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بوونی 243 په‌رله‌مانتار ده‌ستپێكرده‌وه.
له دانیشتنه‌كانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12ی كانونی دووه‌می 2017دا راپۆرتی ئه‌و لیژنه‌یه خوێندرایه‌وه كه بۆ وردبونی له داواكارییه‌كانی تایبه‌ت به لێپرسینه‌وه له به‌رپرسان پێكهێنراوه، هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌دا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌میش بۆ هه‌مواری یه‌كه‌می پرۆژه‌یاسای لێبوردنی گشتی و هه‌مواركردنه‌وه‌ی سێیه‌می یاسای پارێزگاكانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه‌كان ده‌كرێت.
له رۆژی سێشه‌ممه 10ی كانونی دووه‌می 2017ه‌وه، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ستی به‌دانیشتنه‌كانی وه‌رزی یاسادانانی نوێ كرده‌وه و له یه‌كه‌م دانیشتن‌دا 235 په‌رله‌مانتار ئاماده‌بوون.
هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق مافی دا به په‌رله‌مانتاران لێپرسنه‌وه له چه‌ند وه‌زیری و به‌رپرسێك بكه‌ن، له‌وانه حه‌نان فه‌تلاوی بۆ لێپرسینه‌وه له سه‌رۆكی ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندی و راگه‌یاندنی عیراق و په‌رله‌مانتار عه‌واد عه‌وادی، بۆ لێپرسینه‌وه له وه‌زیری ته‌ندروستی و زه‌ینه‌ب تائی بۆ وه‌زیری كشتوكاڵ.
سه‌لیم جبوری راشیگه‌یاندووه كه داواكاریی خانمه په‌رله‌مانتار، ماجده ته‌میمی، بۆ لێپرسینه‌وه له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، مه‌رجی ته‌واوی تێدا نییه و ئه‌و داواكارییه‌ی ره‌تكرده‌وه.
PM:12:57:12/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1194
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت