رۆژنامه‌یه‌كی توركی پێشنیازی دراوێكی نوێ بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی دۆلار ده‌كات
وێستگه نیوز ـ
رۆژنامه‌یه‌كی چاپی توركیا پێشنیاز ده‌كات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار په‌نا بۆ "دیناری ئیسلامی" ببرێت.
دوای گه‌یشتنی نرخی یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی به 3.78 لیره‌ی توركی، رۆژنامه‌ی میللی گازێته-ی چاپی توركیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12ی كانونی دووه‌می 2017 ئه‌و پێشنیازه‌ی كردووه و پێی وایه كه دیناری ئیسلامی چاره‌سه‌ری هه‌موو شتێكه كه پێشتر نه‌جه‌مدین ئه‌ربه‌كان، سه‌رۆكی پێشتووتری توركیا و حزبی ره‌فای هه‌ڵوه‌شاوه فه‌رمانی بۆ ده‌رچوونی ئه‌و دراوه كردبوو.
له ساڵانی 1970ی سه‌ده‌ی رابردوو، نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كان پرۆژه‌ی "بازاڕی ئیسلامیی هاوبه‌ش"ی راگه‌یاند و ساڵی 1994یش دراوێكی هاوبه‌شی به‌ناوی "دیناری ئیسلامی" ده‌ركرد و ئاكام و كاریگه‌رییه‌كه‌شی له ته‌قاندنه‌وه‌ی "بۆمبێكی ئه‌تۆمی" له‌جیهاندا زیاتر بوو.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه ئه‌ربه‌كان له‌میانی وتارێكی تایبه‌ت به ناساندنی "دیناری ئیسلامی" نمونه‌یه‌كی پیشانی ئاملاده‌بووان داوه و ئه‌وه‌ش وه‌ك ئه‌وه وابووه بۆمبێكی ئه‌تۆمیی ته‌قاندبێته‌وه، ئاشكراشیكردووه كه تائێستا ئه‌و دراوه ئیسلامییه ماوه و له‌لای ئیبراهیم تیتیز هه‌ڵگیراوه كه له‌وكاته‌دا سه‌رۆكی دیوانی تایبه‌تی ئه‌ربه‌كان بووه.
رۆژنامه‌كه وێنه‌ی دیناره ئیسلامییه‌كه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له ناوه‌ڕاستی دیوێكی دراوه‌كه ئایه‌تی 275 له سوره‌تی به‌قه‌ره "وأحل الله البیع وحرّم الربا"، و له‌ملاولاشه‌وه ئایه‌ته‌كه به زمانی ئینگلیزی نوسراوه و ئاڵتونی عه‌یاره 22ی تێدا به‌كارهێنراوه و كێشی هه‌ر دینارێكیش 4.25 گرام بووه.
دیوه‌كه‌ی دیكه‌ی "دیناری ئیسلامی" ساڵی 1415ی كۆچی واته 1994ی زایینی و وێنه‌ی مزگه‌وتی ئه‌قسای له‌سه‌ر نه‌خشێنراوه.
PM:12:24:12/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 3798
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت