چایخانه‌یه‌ك له سلێمانی هه‌وادارانی ئیبراهیم تاتلیساز كۆده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز ـ
چایخانه‌یه‌ك له‌ناو بازاڕی شاری سلێمانی به‌هه‌ڵواسینی ده‌یان وێنه و لێدانه‌وه‌ی ته‌نها گۆرانییه‌كانی هونه‌رمه‌ندی دیاری توركیا، ئیبراهیم تاتلیساس هه‌وادراێكی زۆری بۆ خۆی كۆكردوه‌ته‌وه.
باخه‌وان حه‌مه‌سه‌عید، ته‌مه‌ن 36 ساڵ خاوه‌نی چایخانه‌كه، كه ماوه‌ی شه‌ش ساڵه ئه‌و چایخانه‌یه‌ی كردووه‌ته‌وه بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ وتی: "هه‌ر له منداڵییه‌وه خولیای گۆرانییه‌كانی ھونه‌رمه‌ند، ئیبراھیم تاتلیساس بووم به‌ته‌نھا گوێم له ئه‌و گرتووه".
وتیشی: "ھه‌ر له منداڵییه‌وه گۆرانی و وێنه‌كانی ئه‌و ھونه‌رمه‌نده‌م كۆكردوه‌ته‌وه و ھه‌ر له‌و ته‌مه‌نه‌شه‌وه ھیوام ھه‌بووه كه شوێنێك ھه‌بێت وێنه و گۆرانیه‌كانی ئه‌و ھونه‌رمه‌نده‌ی تیادا نمایش بكه‌م ئه‌وه‌ش له‌به‌ر خۆشه‌ویستی من بۆ ئه‌و ھونه‌رمه‌نده، وه‌ك خۆشم سه‌رجه‌م گۆرانییه‌كانی ھونه‌رمه‌ند، ئیبراھیم تاتڵیساسم كۆكردوه‌ته‌وه و به‌شێكی زۆریانم به‌ئه‌سته‌م په‌یدا كردووه".
ئه‌و ده‌ڵێت "ئه‌م چایخانه‌یه‌م كردووه‌ته‌وه سه‌رجه‌م گۆرانییه‌كانی ھونه‌رمه‌ند، ئیبراھیم تاتلیساس لێده‌ده‌ین و رۆژانه‌ش خه‌ڵكانێكی زۆر سه‌ردانمان ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت ھه‌ندێكیان له ده‌ره‌وه‌ی ھه‌رێمی كوردستان ھاتوون كه ھه‌ندێكیان له توركیاوه ھاتوون و وێنه‌ی یادگاریان گرتووه ".
خاوه‌نی چایخانه‌كه ئه‌وه‌شی وت "له منداڵییه‌وه ھیوا و ئاواتم ئه‌وه‌بووه كه رۆژێك له نزیكه ئه‌و ھونه‌رمه‌نده ببینم، خۆشبه‌ختانه ئه‌و كاته‌ی كه سه‌ردانی ھه‌رێمی كوردستانی كرد توانیم له شاری ھه‌ولێر ئه‌و ھونه‌رمه‌نده له نزیكه‌وه ببینم و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بكه‌م و چه‌ند وێنه‌یه‌كی یادگاری له‌گه‌ڵی بگرم. به‌ھیواشم بۆجارێكی تر ئه‌وھونه‌رمه‌نده ببینمه‌وه".
باخه‌وان حه‌مه‌سه‌عید "ھیواشی خواست له رێگه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵوه‌وه ده‌نگی ئه‌و بگاته ئه‌و ھونه‌رمه‌نده بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ھونه‌رمه‌نده ببینێته‌وه".
ھاوڵاتی ره‌شاد عه‌لی ره‌شید كه سه‌ردانی ئه‌و چایخانه ده‌كات بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ ده‌ڵێت: "من خه‌ڵكی شاری ھه‌ولێرم له دایكبووی 1966م له ته‌مه‌نی 14 ساڵییه‌وه خولیام گۆرانییه‌كانی ھونه‌رمه‌ند، ئیبراھیم تاتلیساس بووه تا ئێستا".
وتیشی: "به‌رده‌وام سه‌ردانی ئه‌م چایخانه ده‌كه‌م و ئارامیم پێ ده‌به‌خشێت له ماڵه‌كه‌ی خۆشمدا زۆربه‌ی وێنه و به‌رهه‌مه‌كانی تاتلیساسم كۆكردوه‌ته‌وه، ھه‌ر له ھه‌رێمی كوردستان كه سه‌ردانی كرد له‌گه‌ڵی دانیشتم و پێكه‌وه گفتوگۆمان كرد".
AM:11:37:12/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1587
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت