كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ده‌ستیپێكرد
وێستگه نیوز ـ
كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له شاری هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: كه‌مێك پێش ئێستا به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئاماده‌بوونی وه‌زیره‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ده‌ستیپێكرد.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم به
وێستگه نیوزی راگه‌یاندبوو: رۆژی پێنجشه‌ممه 12ی كانوونی دووه‌می 2017،
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی له ساڵی 2017 دا
ساز ده‌كات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه به سه‌رپه‌شتی نێچیرڤان
بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئاماده‌بوونی وه‌زیره‌كان ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی وێستگه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران روونیكرده‌وه: له
كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رابه‌ر سدیق، بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی به وه‌كاله‌ت و
ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێم ئاماده‌ن، رابر سدیق
راپۆرتێك له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه له ساڵی رابردوودا ده‌خوێنێته‌وه و
باس له ئاماده‌كارییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌شی ده‌كات بۆ دابه‌شكردنی
مووچه‌ی مانگه‌كانی 11و 12ی ساڵی 2016".
راشیگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری سامانه
سروشتییه‌كانی هه‌رێم راپۆرتێك له‌سه‌ر داهاتی نه‌وت ده‌خوێنێته‌وه و
ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و پرسه ده‌خاته‌ڕوو.
AM:11:20:12/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1130
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت