ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه
وێستگه نیوز ـ
بڕیاره پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12ی كانوونی دووه‌می 2017، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی له ساڵی نوێ‌دا ساز بكات و تاووتوێی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به دابه‌شكردنی مووچه‌و داهاتی نه‌وت بكات.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم به وێستگه نیوزی راگه‌یاندبوو: رۆژی پێنجشه‌ممه 12ی كانوونی دووه‌می 2017، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی له ساڵی 2017 دا ساز ده‌كات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه به سه‌رپه‌شتی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئاماده‌بوونی وه‌زیره‌كان ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی وێستگه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران روونیكرده‌وه: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رابه‌ر سدیق، بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی به وه‌كاله‌ت و ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێم ئاماده‌ن، رابر سدیق راپۆرتێك له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه له ساڵی رابردوودا ده‌خوێنێته‌وه و باس له ئاماده‌كارییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌شی ده‌كات بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگه‌كانی 11و 12ی ساڵی 2016".
راشیگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم راپۆرتێك له‌سه‌ر داهاتی نه‌وت ده‌خوێنێته‌وه و ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و پرسه ده‌خاته‌ڕوو.
AM:08:37:12/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 865
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت